به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستاندا، 850 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر له پارێزگاى سلێمانى مایه‌پووچ بوون و وته‌بێژى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌رانى كوردستانیش ئاشكراى ده‌كات، سه‌رووى سێ هه‌زار پڕۆژه‌یان راگیراوه.
میران كه‌مال وته‌بێژى یه‌كێتیى به‌ڵێنده‌رانى كوردستان راگه‌یاند، به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا، به سه‌دان كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر مایه‌پووچ بوون و له‌و نێوه‌نده‌شدا چه‌ند گه‌وره كۆمپانیایه‌ك هه‌یه.
كه‌مال ئاماژه‌ی دا، ” له سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌زار و 247 كۆمپانیا هه‌بوون، به‌ڵام 850 كۆمپانیا مایه‌پووچ بوون، له هه‌موو هه‌رێمى كوردستاندا زیاتر له دوو هه‌زار كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر مایه‌پووچ بوون و سه‌ره‌ڕاى مایه‌پووچى چه‌ندان به‌ڵێنده‌ر تووشى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیش بوونه‌ته‌وه، به‌هۆى نه‌دانى پاره له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ كۆمپانیاى زیاتر مایه‌پووچ ده‌بێت و زیانى زیاتریش دروست ده‌كات”.
زیاتر ده‌ڵێ، “سه‌رووى 120 هه‌زار كرێكار بێكار بوون، ئه‌وه‌ش خۆى بۆ خۆى كاره‌ساتى ئابوورییه، به به‌رده‌وامبوونى ئه‌و دۆخه‌ش ژماره‌كه زیاتر ده‌بێت و كه‌رتى تایبه‌ت به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، له هه‌وڵیشداین كه حكوومه‌ت به رژدى بێته پێشه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌ش هیچ پلانێكى نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخه‌كه”.
وته‌بێژه‌كه‌ى به‌ڵێنده‌ران دووپاتى كرده‌وه، “له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له سێ هه‌زار پڕۆژه هه‌ن و سه‌رجه‌میان راگیراون، زۆر به‌ده‌گمه‌ن پڕۆژه هه‌یه ئیشى تێدا بكرێت، ئه‌و چه‌كى بانكییه‌ش كه حكوومه‌ت ده‌یداته به‌ڵێنده‌ر، له بازاڕدا پاره ناكات، ئه‌گه‌ر چه‌كێكى 200 ملیۆن دینارى بدرێته به‌ڵێنده‌ر، له بازاڕدا ته‌نیا 90 ملیۆن دینار ده‌كات، ئه‌وه‌ش كێشه‌ى بۆ به‌ڵێنده‌ر دروست كردووه و زیانى زۆرى پێ گه‌یاندووه”.
لاى خۆیه‌وه خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ “وشه”ى دووپات كرده‌وه، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر له 850 كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌ر مایه‌پووچ بوون له‌كاتێكدا ته‌نیا له سلێمانى هه‌زار كۆمپانیا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاركردن له هه‌زاران پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و پڕۆژه‌ى تر راگیراوه.
ئاماژه‌ی دا “ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه به‌حیساب ڕانه‌گیراون، ئیشكردن تیایاندا زۆر خاو و سسته، هه‌ندێك كۆمپانیش ته‌نیا زۆر له خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بن له ئیش، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه زیان نه‌كه‌ن، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى كه‌م هه‌یه كه كاركردن تیایاندا گه‌یشتووه‌ته 90% و كۆمپانیاكه نایه‌وێت ڕایبگرێت”.
زیاتر ده‌ڵێ، “ته‌نیا له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه 257 پڕۆژه ئیشكردن تیایاندا راگیراوه، ئه‌و پڕۆژانه‌ش كه ڕاگیراون بودجه‌كانیان له‌سه‌ر نه‌وت و په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان و وه‌به‌رهێنان بووه، به‌ڵام له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به گه‌رمیانه‌وه زیاتر له سێ هه‌زار پڕۆژه ئیشوكاره‌كانیان به ته‌واوى راگیراون”.
“له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا ته‌نیا نۆ ملیار دینار وه‌ك بودجه‌ى په‌رپێدانى پارێزگاكان بۆ سلێمانى ته‌رخان كراوه، ئه‌ویش له ساڵى 2015 بوو، پاره‌كه‌ش بۆ پڕۆژه‌كانى ساڵى 2011 و 2012 و 2013 خه‌رج كراوه، بڕیاریش بوو بڕه پاره‌یه‌كى تر له ساڵى 2016 خه‌رج بكرێت، به‌ڵام خه‌رج نه‌كراوه”، خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار واى گوت.
لاى خۆیه‌وه پێشه‌وا عومه‌ر، خاوه‌نى كۆمپانیاى گه‌ردیل به “وشه”ى ڕاگه‌یاند، چه‌ندان پڕۆژه‌یان له بوارى بینا و خزمه‌تگوزارى و ڕێگه‌وبان و ئاو و ئاوه‌ڕۆ به‌رده‌ست بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و دۆخه‌ى ئێسته وازیان لێ هێناوه و ئیشكردن تیایاندا راگیراوه.
ئه‌و ده‌ڵێ، “ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ ساڵى 2015 له بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى سلێمانى خه‌رج كرا، بڕى 170 ملیۆن دینارى به‌ر ئێمه كه‌وتووه و پڕۆژه‌یه‌كمان پێ ته‌واو كردووه، پڕۆژه‌كانیش تا زیاتر بمێننه‌وه پاره‌ى زیاتریان ده‌وێت”.
وشە