وه‌زاره‌تی پلاندانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌پێی دوایین توێژینه‌وه كه له كۆتاییه‌كانی 2014ـــه‌دا ئه‌نجام دراوه، ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا بۆ له‌سه‌دا 22و پۆینت پێنج به‌رزبووه‌ته‌وه.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستانیش ڕێژه‌ی هه‌ژاری كه له پێشتردا له‌سه‌دا سێ بووه، بۆ له‌سه‌دا 12و پۆینت پێنج به‌رزبووه‌ته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاشكرایشی كرد وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هیچ ئامار و ژماره‌یه‌كی نوێی له‌باره‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژارییه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی فه‌ڕمی لای حكومه‌ت و بانكی نێوده‌وڵه‌تییش هه‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2014 پێی گه‌یشتوون.
به قسه‌ی هنداوی، عێراق به‌نیازه به‌منزیكانه ڕووپێوییه‌كی نوێ و ورد بۆ دیارییكردنی ڕیژه‌ی هه‌ژاریی له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ئه‌نجام بدت.
ژماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕێژه‌ی هه‌ژاریی له عێراق به له‌سه‌دا 35 ڕاگه‌یاند.