بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان و دوای یەك ساڵ لە راگرتنی، دووبارە كۆڵبەری لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەست پێدەكاتەوە.
حسێن ئەحمەد بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان رایگەیاند,لەدوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بەبڕیاری پارێزگاری كرماشان، كۆڵبەری لەمەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕاگیرا، بەبیانووی ئەوەی بە سیستەمێكی نوێ دووبارە ڕێگە بەكۆڵبەری دەدەن, لەئێستادا بڕیاری دەستپێكردنەوەی كۆڵبەری لەو مەرزە دراوە.
وتیشی، بەپێی ڕاگەیانراوێكی قایمقامیەتی قەزای قەسری شیرین مەرزەكەمان سەرپشك كراوە كە ڕێگە بەكۆڵبەرەكان بدات كە بار بگوێزنەوە.