قەبارەی قەرزەكانی عیراق بۆ 10 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە

 
بەوتەی چەند سەرچاوەیەكی نێو حكومەتی عیراق، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەرۆكی عیراقی گرتووە، قەبارەی ئەو قەرزانەی حكومەتی فیدڕاڵی لە وڵاتانی جیهان‌و بانكە نێودەڵەتیەكانی وەرگرتووە نزیكەی 10 ملیار دۆلارەو مەرجەكانی وەرگرتنی ئەو قەرزەو زۆری رێژەی سوودەكانیشی وایكردوە، كە عیراق بۆ چەندین ساڵ دەستەمۆی ئەو قەرزانە بێت.