رۆژهه‌ڵات و باكووری ئه‌فریقا… رێژه‌ی نزیكه‌ی سه‌دا 50ی خۆراك به‌ هه‌ده‌ر ده‌درێت

 
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان (فاو) رایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوری ئه‌فه‌ریقا رۆژانه‌ رێژه‌ی نزیكه‌ی سه‌دا 50ی خۆراك به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی فاو، رێژه‌ی له‌ده‌ستدان و به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باكوری ئه‌فه‌ریقا گه‌یشتۆته‌ سه‌دا په‌نجای خۆراك و سه‌وزه‌ و گه‌نم و ماسی و به‌جۆرێك رۆژانه‌ نزیكه‌ی سه‌دا 20ی به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم و سه‌دا 30 به‌رهه‌مه‌كانی گۆشت و شیره‌مه‌نی و سه‌دا 40ی به‌رهه‌می ماسی به‌فیڕۆ ده‌چێت، وه‌ك له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌هه‌رده‌ردانی ئه‌و بڕه‌ له‌ خۆراك و گۆشت و به‌فیڕۆدانی ئاو و زه‌وی و وزه‌ و ده‌ستی كار و سه‌رمایه‌یه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه‌ گه‌نمه‌ی به‌هه‌ده‌ر دراوه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ شازده‌ ملیۆن تۆن و به‌هاكه‌ی  به‌ زیاتر له‌ 6 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، رێكخراوی فاو به‌پێویستی زانی بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسییه‌، پلانێك دابنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ خۆراكییه‌ی كه‌ دووچاری ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بێته‌وه‌ و كاریگه‌ی نه‌رێنی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.