كوردستان پەیوەندیە بازرگانیەکانی لەگەڵ کوێتدا پتەو دەکات

 
شاندێكی بازرگانی بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەكان بەسەرۆكایەتی دكتور دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتی و ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوورەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك سەردانی وڵاتی کوێتیان کرد.

ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەكوێت باسی وەبەرهێنان لەگەڵ كوردسان كرا لە درێژەی سەردانەكەماندا لە رۆژی ١٧-١-٢٠١٧ شاندی بازرگانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دكتۆر دارا جلیل لە ووڵاتی  كوێت سەردانی دەستەی  وەبەرهێنانی  كوێتمان كرد كۆبونەوەیەكی  هاوبەشمان  ئەنجامدا لە كۆبونەوەكەدا  سەرەتا سەرۆكی شاندی کوردستان باسی پێشكەوتنە ئابوریەكانی هەرێمی كوردستان و گرینگی یاسای وەبەرهێنانی كوردستانی كرد و دواتر بدر  عجیل العجیلی  بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەستەی وەبەرهێنان بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و باسی لەچۆنیەتی  كاركردنی وەبەرهێنانی  كوێت كرد  و داوای كرد كەلێژنەیەكی  هاوبەش بۆ زیاتر  پەرەپێدان بە پەیوەندیە ئابوریەكیان وە لەلایەن  دكتور دارا جلیل خەیات  ئامادەی دەربڕی بۆ پێشخستنی پەیوەندیەكان”
 
هەروەها ڕۆژی  ١٧-١-٢٠١٧ علی الغانم سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كوێت پێشوازییەكی گەرمی لەشاندی بازرگانی كوردستان كرد باسی لە خۆشەویستی خەڵكی كوێت كرد بۆ خەڵكی كوردستان و باسی بەهێز كردنی پەیوەندیەكانی كوردستان و كوێتی كرد.
  
دكتور دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەوپێشوازیە گەرمەی كرد و باسی لە بەهێز كردنی پەیوەندیەكان كرد و سەرۆكی  ژووری بازرگانی كوێتی بانگھێشت كرد كەبێت سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

شاندی کوردستان پێكهاتوەلە دكتۆر دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ئەیاد حسن سەرۆكی ژووری دهۆك و ابراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژووری هەولێر ومجید سورچی و سەدرەدین كەمال و كمال عزیز و سالار جلال ئەندامانی ژووری هەولێر و احمد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و نورەدین خەلەف ئەندامی ژووری دهۆك.