چەند زانیارییەکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی لە ئۆفیسەکاندا کار دەکەن


بێگومان ئەو کەسانەی کار دەکەن لە ناو ئۆفیسەکاندا زۆرترین کاتەکانیان بە دانیشتن دەبەنە سەر. دانیشتنی بەردەوامیش زۆرترین زیانی بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە. کارکردنی زۆر و مانەوەی بەردەوام لە شوێنی کاریشدا لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان داتدەبڕێت، بۆیە دەبێت ئەم رێنماییانە پەیڕەو بکرێت تاوەکو بە شێوەیەکی تەندروست لە کارکردن بەردەوام بیت.

ئەو کەسانەی بە رۆژ و بۆ ماوەیەکی زۆر کار دەکەن بە جۆرێک لە ٨ کاتژمێر زیاتر بێت و لە شەویشدا  بۆ ماوەیەک زۆر دەنوون و بە هیچ جۆرێک وەرزش ئەنجام نادەن، لەو کەسانەن کە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە لە کەسانیتر زیاترە، بۆیە وەرزشی رۆژانە سەرەکیترین کارە کە دەبێت ئەنجام  بدرێت.

پێویستە نەهێڵیت کارەکەت لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت داتبڕێنێت، سەردانی کەسە نزیکەکانت بکە و بەردەوام گرینگی بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بدە.

پێویستە لە کاتی کارکردندا بە شێوەیەکی رێک و تەندروست دابنیشیت، چونکە دانیشتن  بە شێوەیەکی ناتەندروست بۆ ماوەیەکی زۆر و  بەردەوام ئازار بە جومگە و بڕبڕەکانی  پشتت دەگەیەنێت، ئەمەش وا دەکات لە کاتێکی زۆر کەمدا توانای کارکردن و ئەنجامدانی کاری قورست نەمێنێت.

بۆ ئەو ژنانەی کار دەکەن و پێڵاوی بن بەرز لەپێ دەکەن: ئەگەر هەفتانە بۆ ماوەی ٤٠ کاتژمێر پێڵاوی پاژنە بەرزت لە پێدابێت، ئەوا لە ماوەی دوو ساڵدا ماسولکەی پێیەکانت لەکار دەکەون.

باشترین شت کە پێویستە بکرێت پیاسەکردنە، چونکە یارمەتی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری دەدات و چالاکی مێشک بەرزدەکاتەوە.

لە کاتی نانخواردندا بە تەنها نان مەخۆ، هەوڵ بدە بە گروپ و لەگەڵ هاوڕێکانتدا نان بخۆن، بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانتان بەهێزتربێت و کاتێکیشت  هەبێت دوو لەکار پێکەوە بەسەری بەرن.