بەشێك لە داموو دەزگاكانی حكومەت بەهۆی پڕنەكردنەوەی خەرجی و پێداویستسەكانیان لە بری حكومەت ڕوو لە كەرتی تایبەتو کاسبکارانو بازرگانانو خێرخوازان دەكەن ، بەرێوبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی دەلێت بۆ خزمەتی دامەزراوە كۆمەلایەتیەكانی پارەی پێویستیان نیە و ناچارن داوای هاوكاری لە سەرمایەدارانو بازرگانان بكەن.
عومەر گوڵپی بەرێوبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی كۆمەلایەتی سلێمانی ڕاگەیاند:” لە كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو بەهۆی خراپی باری دارایی دامەزراوە كۆمەلایەتیەكان ناچاربوین پەنا بۆ كەمپینی صندوقی هاوكاری كۆمەلایەتی ببەین كە لە ساڵی 2006وە دامەزراوە بە رێنمایی وەزارەتی دارایی دروستكراوە”.
وتیشی:” لەو ماوەیەدا بەهەوڵی بارزگانان و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بڕی زیاتر لە 26 ملیۆن دینار و شەش هەزار دۆلای ئەمریكی كۆكراوەتەوە لەگەڵ چەندین كەل و پەل و پێداویتسی بۆ خانەكانی كوڕان و كچان و ساوایان و بەسالاچوان و شێڵتەرەكان”.
سەبارەت بە خەرجكردنی ئەو برە هاوكاریە گوڵپی وتی:”پارەكان لە بانكەو بەرێوبەری بانكی هەرێم بەلێنی پێداوین هەركات بمانەوێت پارەكەمان بۆ خەرج بكەن بۆ خزمەتی دامەزراوەكانمان”.