ساڵی (2035) ژمارەی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان دەگاتە دوو ملیار

 
سەرچاوەیەكی هەواڵی بڵاویكردۆتەوە، بۆ ساڵی (2035) ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێندرێن دەگاتە دوو ملیار.

پێگەی (یو پی ئای) ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە، بۆساڵی (2035) لەسەرتاسەری جیهان دوو ملیار ئۆتۆمبێل لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێندرێن.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، بەهاتنی ساڵی (2035) ژمارەیەك كۆمپانیای جیهانی ئۆتۆمبێلی تایبەتی دروست دەكەن كەبەتیشكی ووزەو تەزووی كارەبا كاردەكات.

جێگەی باسكردنە لەئێستادا كۆمپانیا جیهانییەكان كێبڕكێ‌ دەكەن لەسەر دواین مۆدێلی ئۆتۆمبێل و جۆرو نەخش و نیگاری، ئەوەش بەردەوام ڕێژەی ئۆتۆمبێل لەجیهان بەرز دەكاتەوە.