نوسینگەی داواكاری گشتی لەكۆریای باشوور بڵاویكردەوە لەهەوڵی دەركردنی بڕیاری دەستگیركردنی جای وای لی سەرۆكی گرووپی كۆمپانیاكانی سامسۆنگ گەورەترین گرووپی ئابووری لە وڵاتدا دەدرێت بەتۆمەتی گەندەڵی و پێدانی بە ملیۆنەها دۆلار وەك بەرتیل بە هاوڕێیەكی باك جون های سەرۆكی وڵات.
نوسینگەی داواكاری گشتی كۆریای باشوور سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ تۆمەتبار دەكات بە پێدانی زیاتر لە 36 ملیۆن دۆلار وەك بەرتیل بە چۆی سون سیل هاوڕێی سەرۆكی كۆریای باشوور كەناوبراو لەچەند دۆسێیەكی گەندەڵیی تێوەگلاوە.
لی كیو چول وتەبێژی نوسینگەی داواكاری گشتی كۆریای باشوور وتی: سەرباری لەبەرچاوگرتنی گرنگی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ وڵات لەرووی ئابوورییەوە ، بەڵام دەبێت دادپەروەری لەبەرچاو بگیرێت و نوسینگەی داواكاری گشتی بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆكی ئەو كۆمپانیایەكی پێشكەش كردووە و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دادگای ناوەندی بڕیار لەسەر دەستگیركردنی سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ دەدات.جای وای لی سەرۆكی كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ 22 سەعات لەماوەی هەفتەی رابردوودا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە لەچوارچێوەی لێكۆڵینەوە لەچەند دۆسێیەكی گەندەڵیی تایبەت بەسەرۆكی كۆریای باشوور و هاوڕێیەكی.