هێزەكانی پۆلیسی ولاتانی ئەوروپا خرانە حاڵاتی ئامادەباشیەوە بەهۆی هێنانە ناوەوەی دەمانچەی ئایفۆن، كە بەشێوەیەكی نایاسایی بە ولاتانی ئەوروپادا بڵاوبۆتەوە و هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆنی كۆمپانیای ئەپڵە.
دەمانچەكە دەتوانرێت بنوشتێتەوە لەم كاتەشدا بە تەواوی شێوەی مۆبایلێی ئایفۆن وەردەگرێت، وا بریاریشە لە چەند هەفتەی داهاتودا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا بفرۆشرێت، بە یەك دوگمە دەتوانرێت وەك ئایفۆنی لێبكرێت و ئامانجەكەشی بپێكێت، چونكە تایبەتمەندی لەیزەریی بۆ دانراوە.
هەر لەسەر ئەم دەمانچەیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا پۆلیسی وڵاتی بەلیجیكا ئاگادار كرایەوە لە بونی ئەم چەكە نهێنیەدا، ئەمەش دوای ئەوە هات پۆلیسی ئەو ولاتە دەمانچەیەكی لەو شێوەیەیەی دۆزیەوە، بۆیە پێشبینی دەكرێت لە داهاتویەكی نزیكدا لە شەقامەكانی وڵاتانی ئەوروپادا بەدی بكرێت.
كابوسی راستەقینەی ئەم دەمانچەیە ئەوەیە كە وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت هەرەشەكانی تیرۆر لەسەر ولاتەكانیان نەهێڵن، بەڵام دەمانچەكە بەشێوەیەكی نایاسایی دەفرۆشرێت.
سەبارەت بەنرخی ئەم دەمانچە ئایفۆنە ، ئەوە كۆمپانیاكان بە 395 دۆلار دەیفرۆشن ، واتە زۆر كەمترە لە نرخی مۆبایلێكی ئایفۆن كە بە 600 دۆلارە.
ئەوەی جێی سەرسورمان وترسی پۆلیسە ئەوەیە كە تاكو ئێستا 12 هەزار داواكاری كرین بۆ كۆمپانیاكە رۆیشتوە، لەوبارەیەشەوە كیرك كجیلبرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دەڵێت: ئەم داواكاریە زۆرە لەو كاتەوە سەریهەڵدا كە منداڵێك لە چێشتخانەیەكدا ئەمجۆرە دەمانچەیەی بەدی كرد، كە بوە هۆی ترسێكی زۆر لە نێو ئەو كەسانەی لەوێدا بون.
كیرك زیاتر لەسەر دەمانچەكە دەدوێت و دەڵێت: لەم رۆژگارەدا هەڵگرتنی دەمانچە بۆتە كارێكی پێویست، بەڵام هەڵگرتنی لەشوێنی كار و هەندێك شوێنی تردا ، دەبێتە هۆی ترس و نارەحەتی كەسانی تر، بۆیە ئێمە ئەو چانسە دەدەین بە هەموان كە دەمانچەكە بشارنەوە و بەم شێوەیەی ئێستا بەرهەمی بهێنین.
دەمانچەكە دوو گولـلەی 9 ملیمی دەخوات ، بە شتێكی نهێنی دانانرێت، بەڵام لە ویلایەیتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا یاساییە.