شۆشمێ، ناوی گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئێران – عیراق‌و نزیكه‌ی 15 كیلۆمه‌تر له‌شاره‌دێی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانه‌وه دووره، ئه‌م گونده به‌درێژایی 50 ساڵی رابردوو به‌شێوه‌ی ناڕه‌سمی، هه‌ندێك جاریش به‌قاچاغ، ده‌روازه‌یه‌ك بووه بۆ هێنانو بردنی شمه‌ك له‌نێوان هاووڵاتیانو بازرگانانی هه‌ردوو وڵات.
ماوه‌ی دوو ساڵه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غداو تاران، به‌ڕه‌سمی وه‌ك خاڵێكی سنووریی له‌نێوان هه‌ردوولادا دیاریكراوه، به‌ڵام ته‌واونه‌بوونی ئاماده‌سازییه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌رزه، كێشه‌و گرفتی بۆ هاووڵاتیان دروستكردووه. قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاشكرایده‌كات كه له‌ئێستادا بڕی ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلار بۆ كار‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی مه‌رزی شۆشمێ ته‌رخانكراوه.
پڕۆژه‌كه ستراتیژییه
له 50 ساڵی رابردوودا نه‌بوونی خاڵێكی سنووریی ره‌سمی له‌نێوان عیراق – ئێران له‌سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، یه‌كێك بووه له‌سه‌ره‌كیترین گرفته‌كانی هاووڵاتیانو بازرگانانی ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت به‌بڕیارێكی گرنك كۆتایی به‌و گرفتههێنا.
گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه به‌كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاندوە، پڕۆژه‌ی مه‌رزی شۆشمێ، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییه، گرنگییه‌كی ئابووری باشی هه‌یه بۆ جموجۆڵی بازرگانی هه‌رێم، هه‌ربۆیه به‌بڕیارێكی حكومه‌تی عیراق‌و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شۆشمێ دراوه‌و له‌ئێستادا بڕی ملیارێك‌و 500 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئه‌و مه‌رزه دابینكراوه، وتیشی:»حكومه‌تی ئێرانیش له‌لای خۆیه‌وه گرنگیی زۆری به‌پڕۆژه‌كانی مه‌رزی شوشمێ داوه، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌و بڕه پاره‌یه بازاڕێك له‌ناوچه‌كه‌دا دروستدهكاتو بینای بۆ فه‌رمانگه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پاسه‌وانی سنوور، نشینگه‌و كوالێتی كۆنترۆڵ دروستده‌كات».
بارهه‌ڵگره‌كان مه‌رزه‌كه داده‌خه‌ن
له‌ڕابردووداو به‌بڕیارێكی قایمقامیه‌تی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه، هاتوچۆی بارهه‌ڵگره گه‌وره‌كان له‌مه‌رزی شۆشمێ-وه راگیراوه، گۆران ئه‌دهه‌م له‌وباره‌یه‌وه وتی:»رۆژانه ده‌یان بارهه‌ڵگری گه‌وره له‌خاكی ئێرانه‌وه خۆڵی ئاسنین ده‌گوێزنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كانیش بۆته هۆی گه‌یاندنی زیانێكی گه‌وره به‌خاوه‌ن باخه‌كانی ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه خاوه‌ن باخه‌كان سكاڵایان تۆماركردوه‌و لهگردبوونهوهیهكشیدا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كانیان كرد، هه‌ربۆیه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وایی داوای ئه‌و هاووڵاتیانه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هاتوچۆی ئه‌و بارههڵگرانهمان راگرتووه كهخۆڵی ئاسنین ده‌گوێزنه‌وه».
رێگایه‌كی پڕ گرفت
جوتیارو خاوه‌ن باخه‌كانی هه‌ورامان باس لهوهدهكهن كههاتوچۆی بارههڵگرهكانو گواستنه‌وه‌ی خۆل له‌ئێرانه‌وه بۆ عیراق، بۆته هۆی دروستبوونی ته‌پوتۆزو شێواندنی جوانییه‌كانی ناوچه‌كه‌و زیانگه‌یاندن بهباخهكانی هه‌ورامان، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌حمه‌د سه‌عید شۆفێری بارهه‌ڵگر وتی:»ئه‌گه‌ر بڕیاره شۆشمێ بكرێت به‌مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وا پێویسته حكومه‌ت رێگایه‌كی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بدۆزیته‌وه، چونكه ناكرێت له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند جوتیارێك سه‌دان شۆفێر لهكاربخرێن».
وتیشی:»تائێستا نه‌مبیستووه له‌هیچ مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوچۆ سنووردار بكرێت، یاخود رێگه له‌هه‌ندێك شۆفێر بگیرێت‌و رێگه‌ش بۆ هه‌ندێكی تر بكرێته‌وه». باسی له‌وه‌شكرد كه‌ئه‌وان واز له‌كاركردن ناهێنن، به‌ڵام تاماوه‌یه‌كی كاتی ره‌نگه مۆڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌ریی ریشه‌یی بده‌ینه حكومه‌ت.
ده‌كرێت به‌نێوده‌وڵه‌تی
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستانی نوێ بڵاویكردونەتەوە، له‌ئێستادا هه‌ردوو حكومه‌تی ههرێمو به‌غدا، له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی خاڵی سنووریی شۆشمێ بكرێت به‌نێوده‌وڵه‌تی، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
حه‌سه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی روونیده‌كاته‌وه، كه‌نه‌بوونی خاڵی سنووری له‌ساڵانی رابردوودا سه‌ره‌ڕای دروستكردنی گرفتی ئابووری‌و سستكردنی جوڵه بازرگانییه‌كان، گرفتی ئه‌منیشی دروستكردووه، چونكه زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی خاڵی سنوورییو به‌رده‌وامبوونی جهنگو ماڵوێرانیه‌وه، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه له‌حاڵه‌تی دروستبوونی شه‌ڕو ئاژاوه‌دا نه‌یانتوانیوه شاره‌كه بهجێبهێڵن.
وتیشی:»باشترین نمونه ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌گه‌ر خاڵێكی سنووری هه‌بوایه، هاووڵاتیان ده‌یانتوانی خۆیان دهربازبكهنو له‌مردن رزگاریان ببێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رزه‌وه، هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، بۆیه كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شوشمێ سه‌ره‌ڕای دروستبوونی جوڵه‌ی بازرگانی، له‌ڕووی ئاسایشه‌وه زامنی پاراستنی هاووڵاتیانه.
باسی له‌وه‌شكرد، كردنه‌وه‌ی مه‌رزی شوشمێ یان هه‌ر مه‌رزێكی دیكه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كهكۆمپانیا گه‌وره‌كانی به‌رهه‌مهێنان ئاره‌زووی كاركردن له‌ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌حاڵه‌تی نه‌بوونی مه‌رزدا ره‌نگه كۆمپانیا گه‌وره‌كان نه‌وێرن سه‌رمایه‌كانیان بهێننه ناوچه‌كه‌وه، چونكه له‌حاڵه‌تی دروستبوونی بۆشایی ئه‌منیدا، هیچ ئومێدێك نییه بۆ ده‌ربازكردنی سه‌رمایه‌كانیان.