له وتارێكیدا كه (پێنجشه‌ممه
25ی تشرینی یه‌كه‌م) له رۆژنامه‌ی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) بڵاوكراوه‌ته‌وه، تارق هاشمی،
به گومانه‌وه ده‌ڕوانێته رێككه‌وتنی نێوان عیراق و رووسیا بۆ كڕینی چه‌ك، پێیشیوایه
مالیكی رۆژێك له رۆژان پیاوی ئاشتی نه‌بووه‌و نابێت، ئاشكراشیده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و
و عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌بوونایه، ئه‌وا له ساڵی 2008 سوپای عیراق بۆردومانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی ده‌كرد له خانه‌قین‌و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله.
ئه‌م وتانه‌ی تاریق
هاشمی له‌كاتێكدایه، كه هه‌وڵی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق‌و هه‌رێم چڕكراوه‌ته‌وه
به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی عیراق‌و نه‌هێشتنی گرژییه‌كانی
نێوانیان، هاوكات دوێنێش مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبووه‌نه‌وه‌یدا
له‌گه‌ڵ وه‌فده سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم كه به سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح چووبوونه
به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه، ده‌ستخۆشیی له وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم
كرد‌و رایگه‌یاند: دیالۆگ ته‌نیا رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو گیروگرفته‌كان. پشتگیری ته‌واوی خۆشی له هێوركردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن
و لێدوانی ئیستفزازی كرد، كه خزمه‌ت به ره‌وتی دیالۆگ ناكات.
تارق هاشمی، كه تائێستاش
خۆی وه‌كو جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، ده‌ناسێنێت، له وتاره‌كه‌یدا، ده‌نووسێت:”دوای
كڕینی چه‌ك له ئۆكرانیا‌و سربیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌و پاشان كڕینی چه‌ك له ئه‌مریكا
به به‌های زیاتر له (12) ملیار دۆلار، كه زرێپۆش و تۆپی قورس و رادار و (32) فڕۆكه‌ی
جه‌نگی (F16) له‌خۆده‌گرێت، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو
عیراق روو له خۆرهه‌ڵات ده‌كات كه ره‌نگه دووه‌م رێككه‌وتنی كڕینی چه‌ك بێ رووسیا
ئیمزای ده‌كات له دوای رووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، بۆ عیراق_یش یه‌كێكه له رێككه‌وتنه
گه‌وره‌كان بۆ كڕینی چه‌ك”.
هاشمی، وه‌كو شاره‌زایه‌ك
له بواری سه‌ربازیدا كه ساڵانێك له سوپای عیراقدا خزمه‌تی سه‌ربازی كردووه‌و
ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رز بووه، پێیشیوایه، جۆراوجۆركردنی چه‌كی سه‌ربازی، كارێكی
باشه، به‌تایبه‌ت كڕینی چه‌كی رووسی كه تێچووه‌كه‌ی كه‌متره‌و مه‌رجی قورسیش
ناخه‌نه سه‌ر كڕیاری چه‌كه‌كانیان، ئه‌مه جگه له شاره‌زایی سوپای عیراق بۆ چه‌كی
ئه‌و وڵاته.
هاشمی، ئه‌وه‌ش ئاشكرا
ده‌كات، كه ئه‌و چه‌كانه‌ی عیراق له رووسیا ده‌یكڕێت، چه‌كی هێرشكردنن، نه‌ك به‌رگری،
وه‌ك مالیكی ئاماژه‌ی پێدابوو، نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه، كه له‌نێویاندا
زرێپۆشی (T92) و دژه مووشه‌كی (S300) و (42) مووشه‌كی (بانستێر-S1) و تانك و راجیمه و تۆپی قورس هه‌یه، ئه‌مه
جگه له فڕۆكه‌ی جه‌نگی له جۆری (مێگ 31) و (30) هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر له
جۆری (می 28) كه هاوشانی هه‌لیكۆپته‌ری جۆری ئاباتچی به‌ناوبانگه.
پاشان جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه نوری مالیكی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق، زیاتر روو له توندوتیژییه‌و
به‌كارهێنانی هێزه، ده‌نووسێت:”به‌و شێوه‌یه ئێمه مێژوو و سجلی مالیكی ده‌خوێنینه‌وه،
ئه‌و (مالیكی) رۆژێك له رۆژان پیاوی ئاشتی نه‌بووه‌و نابێت، نه له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا
له گه‌ڵ عیراقییه‌كان و نه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌شدا، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ وڵاته
دراوسێكانیشدا، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه كه‌ڵه‌كه‌بووانه‌ش له خۆی بایی ده‌كات‌و پاڵی
پێوه‌ده‌نێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و بێ عه‌قڵی زیاتر”.
هاشمی به‌وه‌وه ناوه‌ستێت
و مالیكی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له ساڵی
2007دا و له مانگی (موحه‌ڕه‌م) زیاتر له (300) مناڵ‌و ژن و پیره‌مێردی ناوچه‌ی
(زه‌رگه)ی سه‌رووی نه‌جه‌فی كوشت، دوو هێنده‌شی برینداركرد، وه‌ك هاشمی ده‌نووسێت:”ئه‌وانه
هه‌ر ئه‌وه نه‌بوون كه رۆڵه‌ی وڵاته‌كه‌ی بن، به‌ڵكو سه‌ر به مه‌زهه‌به‌كه‌ی
خۆشی بوون (شیعه)، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكۆك بوون له‌سه‌ر مه‌رجه‌عییه‌ت، جگه
له‌وان به ده‌یان كه‌سی له سه‌ربازگه‌ی ئه‌شره‌ف كوشت، سه‌رباری كوشتنی هه‌زاران
هاوڵاتی دیكه‌ی عیراق به‌ناوی پرۆسه‌ی (صوله الفرسان)”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات،
كه له ساڵی 2008 له نووسینگه‌كه‌ی خۆی به‌هاوڕێه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، جێگری
پێشووی سه‌رۆك كۆمار، چاویان به مالیكی كه‌وتووه‌و وه‌كخۆی ده‌نووسێت:”زۆر
توڕه دیاربوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له دیاله نه‌ده‌كشایه‌وه، ئه‌و كاته‌ی
بینیمان زۆر شپرزبوو، ده‌یویست بڕیارێگ ده‌ربكات به بۆردومانكردنی خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه،
ئه‌و زۆر جدی بوو له‌سه‌ری‌و گه‌ر ئێمه رێگه‌مان لێنه‌گرتایه، خوێن ده‌ڕژا”
هاشمی، وه‌ك روونیده‌كاته‌وه،
ئه‌وكات چه‌ند پرسیارێكی له مالیكی كردبوو: ئایا هه‌وڵیداوه بۆ ده‌ربازبوونێكی
سیاسی له قه‌یرانه‌كه، ئایا بیری له هه‌وڵی كه‌سایه‌تییه كورده‌كان كردووه‌ته‌وه،
ئایا پێشبینی ده‌كات به چی شێوه‌یه‌ك كورد وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌داته‌وه، ئه‌گه‌ر
بارودۆخه‌كه تێكچوو، و بازنه‌ی شه‌ڕه‌كه فراون بووه‌وه، ئایا بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه
چۆن بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكات‌و له ده‌ست ده‌رنه‌چێت، ده‌نووسێت:”كاتێك به
شێوه‌یه‌كی شپرز وه‌ڵامی دایه‌وه كه هیچكام له وه‌ڵامه‌كانی جێگه‌ی قه‌ناعه‌ت
نه‌بوون، ئاگادارمان كرده‌وه له به‌كارهێنانی چه‌ك، پێشمانڕاگه‌یاند كه سه‌رۆكایه‌تی
كۆمار له‌گه‌ڵ هیچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیدا نییه، بۆیه ناچار ملكه‌چ بوو”.
له كۆتایی وتاره‌كه‌یادا،
هاشمی ده‌نووسێت:”ئه‌وانه‌ی ناڕازایه‌تییان ده‌ربڕی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی كڕینی
چه‌ك له رووسیا، له‌سه‌ر حه‌قن، ئه‌وانه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ن، هیچ بیانوویه‌كیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوێستیاندا بچنه‌وه، پێویستیشه
رێككه‌وتنه‌كه هه‌ڵبسپه‌ێردرێت تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تاوتوێی ده‌كات‌و
به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، به‌ڵام ئایا په‌رله‌مان ئه‌و كاره ده‌كات”.