كۆمپانیای گشتى بۆ بازرگانى ئۆتۆمبیل و ئامێره‌كان له وه‌زاره‌تى بازرگانى سه‌ر به حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نرخى ئۆتۆمبێله ئێرانییه‌كانى مۆدێل 2016 و 2017، دابه‌زی.
ئه‌حمه‌د یاسین، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌مه 15ى1ى2017) له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كرد : كۆمپانیاكه‌مان بڕیاری داوه خستنه‌ڕوویه‌كی تایبه‌ت بكات بۆ نرخى ئۆتۆمبیله ئێرانییه‌كان مۆدێل 2016 و 2017 و به سیستمى كاش و خستنه‌ڕووه‌كه‌ش له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستی پێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت تا كۆتایی مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، له‌گه‌ڵ پێدانى ته‌نها 500 هه‌زار دینار بۆ نرخى تابلۆى ئۆتۆمبیله‌كه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ى بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه، بریتین له : بیجۆ بابل، تیبه/1، بیجۆ ئه‌كه‌د مواسه‌فات، بیجۆ ئه‌كه‌د، پیك ئاپ ئه‌ریدۆ، بیجۆ ئه‌كه‌د SLX ، به‌غداد، لیڤان ئوور عادى، لیڤان ئوور ئۆتۆماتیك، لیڤان ئوور 620، لیڤان ئوور 320، له‌گه‌ڵ سۆمه‌ر.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كۆمانیاكه‌یان بڕی 5% له نرخى ئۆتۆمبیلى “كه‌یا”ى كۆرى مۆدێل 2015 و 2016ى كه‌م كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م جۆرانه ده‌گرێته‌وه : بیكانتۆ، ڕیۆ، سیراتۆ، ئۆپتیما، كانز، پیك ئاپ 2700 KC، پیك ئاپ 2700 DCـ له‌گه‌ڵ پیك ئاپ 4000 KC.