بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی داویەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات و ڕایدەگەیەنن کە هیچ هاوڵاتیەک پارە بۆ کڕینی محاولە کۆنەکاتەوە.
لەو ئاگاداری نامەیەدا کارەبای سلێمانی دەڵێت” ماوەیەكە بەهۆی زۆربوونی
كێشەكانی كارەباو سووتان و لەكاركەوتنی محاویلەی گەڕەكان، هەندێك حاڵەتی پارەكۆكردنەوە
هەیە بەناوی كارەباوە بۆ كڕین و چاكردنەوەی
محاویلەی كارەبا بڵاوبۆتەوە، ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەگەر لە
هەندێك شوێن و لەسەر خواستی هاووڵاتیان خۆیان ئەو كاركرابێت، بەفەرمی و بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین
پارە لەهاووڵاتیان بۆ كڕینی محاویلەو چاكردنەوەی محەویلە پارەكۆبكرێتەوە، چونكە ئەوە
ئەرك و بەرپرسیارێتی حكومەتە كە بەو كارە هەڵبستێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە” لێرەوە ئاگاداری هەموولایەك
دەكەین كە هەر كەسێك و هاووڵاتیەك بەناوی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەباوە هەستێت بەوەرگرتنی
پارە لەخەڵك بۆ چاكردنەوەی محاویلەی كارەبا، ئەوا لەلایەن خۆمانەوە رووبەڕووی دادگای
دەكەینەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی
كارەبای سلێمانی بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی سووتانی محاویلەی
كارەبا لەچەند رۆژی رابردوودا بەهاوكاری پارێزگاری سلێمانی (25) محەویلە كڕدراو ، لەئایندەیەكی نزیكدا ژمارەیەك محویلەو كەرەستەو
پێداویستی یەدەگی كارەبا دەگاتە گەنجینەكانی كارەبای سلێمانی زۆری كێشە تەكنینكیەكانمان
چارەسەر دەبن ،سەرەڕای ئەوەی وەرشەی چاككردنەوەی محەویلەكان بەبەردەوام سەرقاڵی چاككردنەوەی
محەویلەكانن.
لە كۆتاییدا کارەبای سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات لە كاتی بوونی كێشەی كارەبادا لایەنە پەیوەندارەكانی
كارەبا ئاگاداربكەنەوە و بەهیچ شێوەیەك خۆیان پارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا كۆ نەكەنەوە.