دیاری کردنی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ بۆ نرخی خۆراک بەیەکێک لە دیاری کردنە سەرەکییەکان دادەنرێت و گوزارشت لەو گۆڕانکارییە دەکات کە مانگانە و ساڵانە لە نرخی خۆراکدا روودەدات.
بەپێی ئامارەکانیش، نرخی خۆراک لەساڵی 2016دا دیاری کردنی نرخی خۆراک 161.6 خاڵی تۆمارکردووە، واتا بەڕێژەی 1.5% کەمتربووە لەساڵی 2015 کە لە ئاستی 164 خاڵ بوو.
دیاری کردنی نرخی دانەوێڵەش بەڕێژەی 9.6% دابەزینی تۆمارکردووە، هەرچەندە خواست لەسەر برنج لەساڵی 2016 بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکردبوو، بەهۆی ئەو رێکارانەی کە وڵاتی تایلەند گرتبوویە بەر و ببووە هۆکاری زۆربوونی خواست لەسەر برنج.
لەهەمان کاتدا زۆربوونی گرێبەستەکانی کڕینی برنج لەلایەن پاکستانەوە، زۆربوونی رێژەی ئاوارەکان و بەرزبوونەوەی رێژەی برسییەتی کۆمەڵێک هۆکاربوون بۆ گرانبوونی نرخی برنج لە جیهاندا.
نرخی گەنمەشامی وەک خۆی مایەوە لەساڵی 2016 بە بەراورد بە ساڵی 2015، بەڵام نرخی گەنم دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد بەهۆی زۆربوونی خستنەڕووی گەنم لەلایەن هەر یەکە لە وڵاتانی رووسیا، ئەرجەنتین، ئوستورالیا و کەنەدا.
سەبارەت بە نرخی زەیت، بەهۆی زۆربوونی زەیتی کۆگاکراو نرخەکەی بەرزبوونەوەی تۆمارکرد بە بەراورد بە ساڵی 2015، بەڵام هێشتا نرخەکەی زۆر کەمترە لە ساڵانی 2012، 2013 و 2014.