پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو كۆمپانیایدی ئێن ئۆی نەرویجی بۆ نەوت و گازی سروشتی لەماڵپەڕی رەسمی خۆی بڵاویكردۆتەوە، كە توانیویانە لەباشووری كێڵگەی پیشخابوور بیرێكی نەوتی بدۆزنەوە ئەمرۆ كۆمپانیاكە زانیای زیاتری لەسەر ئەو بیرە نەوتیە ئاشكراكردو ئەوەی خستۆتەروو ئەو ئەنجامانەی تائێستا بەدەستیان هێناوە مایەی دڵخۆشیانە.
هاوكات بێژەن مسۆراڤ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای دی ئێن ئۆ ئاشكرایكرد توانیویانە لە چینی گەچینی ئەو كێڵگەیەدا بڕێكی زۆری نەوت بدۆزنەوەو لەئێستاشدا وەك قۆناغی سەرەتا رۆژانە 3 هەزارو 800 بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم بهێنن.
پێشبینیش دەكرێت كاری هەڵكەندنی تەواوەتی ئەو بیرە نەوتیە تامانگی شوباتی ئەمساڵ درێژەی هەبێت و خەرجی و بڕی تێچوونی پرۆسەی هەڵكەندن و تەواوكردنیشی بگاتە 17 ملیۆن 500 هەزار دۆلار .
جێی ئاماژەیە كۆمپانیای دی ئێن ئۆ كێلگەی تاوكی بەرێوەدەبات و خاوەنی لەسەدا 55ی پشكەكانی ئەو كێڵگەیەو كۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجیش خاوەنی لەسەدا 25 و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەسەدا 20ی پشكی ئەو كێڵگەی بەدەستەوەیە.