به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌ئێستادا ڕێژه‌ی بێكاری له‌سلێمانی كه‌میكردووه بۆ (7%) .
(مه‌حمود عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی رایگەیاند ڕێژه‌ی بێكاری له‌سلێمانی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا كه‌میكردووه بۆ (7%)، ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌ساڵی (2008) ڕێژه‌كه له(8.11%) بووه، له‌ساڵی (1991) ڕێژه‌كه له(56%)، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر كه‌میكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری پارێزگای سلێمانی وتیشی:”(23%) دانیشتوانی عێراق له‌خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی لێده‌ربكه‌یت، ئه‌وا دانیشتوانی پانزه پارێزگاكه‌ی دیكه‌ی عێراق (26%) ده‌كه‌ونه ژێر هێڵی نه‌بوونیه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی (4.7%) له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان‌و كه‌مترین ڕێژه‌ی بێكاریش كه ده‌رچووه، پارێزگای سلێمانییه كه به‌ڕێژه‌ی (3%) دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان”.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ئێستا له‌ناوشاری سلێمانیدا هه‌یه مه‌حمود عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، نزیكه‌ی (280) هه‌زار فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه‌و ڕێژه‌ی بێكاریش زیاتر له‌نێوان (15 بۆ 24) ساڵدایه.