بانكی رەشید: دەست بەفرۆشتنی دۆلار دەکاتەوە


بانكی رەشیدی عیراق رایگەیاند: كە لەم هەفتەیەوە دەست بە فرۆشتنی دۆلار دەكەنەوەو نرخی فرۆشی دۆلاریش لەبانكەكەیان هەمان نرخی رەسمی بانكی ناوەندی عیراق دەبێت.

هاوكات لەبەیاننامەیەكدا بانكی رەشید ئەوەی خستۆتەرووكە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوەو لەسەرجەم  لقەكانیدا لە پارێزگای بەغدا دۆلار بەو كەسانە دەفرۆشن كە بەنیازن گەشتی درەوەی ووڵات ئەنجام بدەن و لەو چوارچێوەیەشدا پابەندی رێنماییەكانی بانكی ناوەندی عیراق بۆ فرۆشتنی ئەو دراوە دەبن.

ئەمە لەكاتێكدا پێشتر بانكی ناوەندی عیراق بریاریدابوو كە بۆ دابینكردنی خەرجیەكانیان لە دەرەوەی ووڵات بری فرۆشی دۆلار بەهاوڵاتیان لە (3) هەزار دۆلارەوە بۆ (5) هەزار دۆلار بەرز بكاتەوە.