ئه‌مڕۆ بۆ گه‌شه‌ى ئابوریی، رۆڵى ژنان رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینێت، له‌به‌دیهێنانى گه‌شه‌ى ئابورى، دادى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و یه‌كسانى، دیموكراسى‌و پێشكه‌وتندا، ژنان هێزى هه‌ره چالاك‌و كاریگه‌رن، به‌بى به‌شداربونى ئه‌وان له‌پرۆسه‌ى ئابورییدا گه‌شه‌ى ئابورى‌و سیاسى‌و مرۆیى رونادات.
رێكخراوى بانكى جیهانى له‌راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌به‌رئه‌وه‌ى نیوه‌ى دانیشتوانى جیهان له‌ژنان پێكدێت، دو له‌سێى كاتژمێره‌كانى كار له‌لایه‌ن ژنانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌نها یه‌ك له‌ده‌یه‌ى داهات‌و ده‌رامه‌تى جیهان به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت، ته‌نها 1%ى موڵكایه‌تى پاره‌و سه‌رمایه‌ى جیهانیى هى ژنانه.
بانكى جیهانیى جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه نایه‌كسانى له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌ست پێده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م نایه‌كسانییه له‌كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا به‌راورد به‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان زۆر زیاتره، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه كه ژنان له‌كارو كاسپى‌و به‌رهه‌مهێناندا به‌شێوه‌یه‌كى كارا به‌شدار نین.
ژنان ئه‌مڕۆ رۆڵێكى گرنگ له‌به‌رهه‌مهێنان‌و پێشخستنى ئابورى وڵاتاندا ده‌بینن، به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هه‌لومه‌رجى كار‌و كاسپى له‌زۆرێك له‌وڵاتانى جیهاندا بۆ ژنان نه‌گونجاوو خراپه. بانكى جیهانییى به‌شداریى نه‌كردنى ژنان له‌پرۆسه‌ى ئابورى‌و به‌رهه‌مهێناندا به‌یه‌كێك له‌ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م گه‌شه‌ى ئابوریی ده‌زانێت، كه په‌یوه‌ندى به‌كلتورو پلانى ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌یه. ئه‌م رێكخراوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تۆژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه كه به‌هاو باوه‌ڕه كلتورییه باوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، كاریگه‌ریى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر رێژه‌ى كارى ژنان هه‌بوه، كلتورى باڵاده‌ست‌و پلان‌و به‌رنامه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌میشه بڕه‌وى به‌و بیر‌وباوه‌ڕه كلاسیكیانه‌یه داوه كه پیاوان له‌بازاڕى كاردا له‌پێشتر بن تا ژنان.
هاوكات بانكى جیهانى پێشیوایه كه ئاستى ئاگایى‌و هوشیارى ژنان سه‌باره‌ت به‌مافه یاساییه‌كانیان‌و بایه‌خى ئازادى تاكه‌كه‌سى‌و هه‌لومه‌رجى خێزان‌و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و پیشه‌یى‌و به‌شدارى نه‌كردنیان له‌رێكخراوه پیشه‌یى‌و چالاكییه ئابورى‌و سیاسییه‌كان، رۆڵى گه‌وره‌ى له‌دورخستنه‌وه‌ى ژنان له‌پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان‌و ئابورییدا هه‌بوه، كه دركیان وه‌ك پێویست به‌گرنگیى مافى هاوڵاتى بونى خۆیان نه‌كردوه‌و باوه‌ڕى هه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى وایكردوه به‌شدارى له‌پرۆسه‌ى ئابورییدا نه‌كه‌ن. له‌هه‌مانكاتیشدا جیاكردنه‌وه‌ى كچان‌و كوڕان له‌قۆناغه‌كانى خوێندندا، به‌و هه‌ڵه باوانه ده‌زانێت وا ده‌كات بڕیار له‌خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌و بازاڕ‌و ده‌وڵه‌تیشدا به‌ده‌ست پیاوانه‌وه بێت. به‌پێى كلتورى باو پیاو له‌ده‌ره‌وه كار بكات‌و پیشه‌و بازاڕیش زیاتر پیاوانه بونیى پێوه دیار بێت.
بانكیى جیهانیى حكومه‌ته‌كان بانگهێشت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى به‌دیبهێن پێویسته له‌داهاتى تاكه‌كه‌س‌و دابه‌شكردنى دادپه‌روه‌رانه‌ى ده‌رامه‌ت‌و باشكردنى تواناى په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و ته‌ندروستیدا، ژنان به‌پله‌ى یه‌كه‌م وه‌ربگرن.
چونكه به‌دیهێنانى گه‌شه‌ى ئابورى‌و ده‌سته‌به‌ر كردنى یه‌كسانى‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى كراوه پێویستى به به‌شداریى چالاكانه‌ى ژنانه له‌پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه‌دا.
ئا: ڕێ – گۆڤاری ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی