لە 2016دا 6 ملیۆن هاوڵاتی لەرێگەی فرۆكەخانەكانی عیراقەوە گەشتیانكردوە


 دامەزراوەی گشتی فرۆكەوانی مەدەنی عیراق ئاماری ژمارەی هاتوچۆی هاوڵاتیانی لەرێگەی فرۆكەخانەكانی عیراقەوە بڵاوكردەوەو بەپێی ئامارەكەش بەتەنها لەساڵی رابردوودا 6 ملیۆن كەس لەرێگەی فرۆكەخانەكانی  بەغدا و  بەسرە و  نەجەفوە گەشتیانكردوە.

ئامارەكەی دامەزراوەی گشتی فرۆكەوانی مەدەنی عیراق  كە سەر بە وەزارەتی گواستنەوەیە ئەوەیخستۆتەروو بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەی ئەنجامدانی گەشتە فرۆكەوانیەكان زیادیانكردوە، هەرلەو ماوەیەشدا 26 هەزارو 911 گەشتی هاتن و 27 هەزارو 180 گەشتی دەرچوون تۆماركراون كە زۆرترینیان لە دواین مانگەكانی ساڵی رابردوودا بووە.

هاوكات دامەزراوەكە زیادبونی خواستەكانی لەسەر ئەنجامدانی گەشتی فرۆكەوانی بۆ باشتربوونی كەرتی فرۆكەوانی عیراق و پێشخستنی تەكنەلۆژیاو كرانەوەەی عیراق بەرووی زیاتری ووڵاتاندا گەراندۆتەوە.