نیهات زەیبەكچی وەزیری ئابووریی توركیا رایگەیاند: بانكی ناوەندی لە توانایدایە رێگری لە دابەزینی زیاتری بەهای لیرە بكات و ئەگەر پێویستیش بێت دەست وەردەداتە ئەو هەڵمەتە شاراوەیەی لە دژی ئابوری توركیا بەرێوەدەچێت.
وتیشی: ئەو دۆخە ناسەقامگیرە داراییەی رووی لە توركیا كردوە كاتییە، حكومەتیش هەموو ئامرازو كەرەستەیەكی پێویستی لەبەردەستدایە تاوەكو كۆنترۆڵی بكات.
ئ
اشكراشیكرد ناسەقامگیری بەهای دراو ناتوانێت ببێتە هۆی دروستبوونی هەڵاوسانی بەردەوام و دۆخی لیرەش بۆ باری ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە.
ئەم ووتانەی زیبەكجی لە كاتێكدایە كە جارێكی تری رەجەب تەیب ئەرۆدۆگانی سەرۆكی توریكیا داوای لە هاوڵاتیانی ووڵاتەكەی كرد لە پێناو بەرزكردنەوەی بەهای لیرەدا چی دانراوی داراییان هەیە لە دراوە بیانیەكان بە لیرە بیگۆرنەوە.