جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا واز له چالاكییه بازرگانییه‌كانی نه‌هێنێت، ڕه‌نگه له پۆسته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكی میدیاییدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه تره‌مپ هه‌نگاوی پێویستی به‌رانبه‌ر به نیگه‌رانییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌رژوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نه‌ناوه و وه‌ك پێویست هه‌وڵه‌كانی نه‌خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
به‌و هۆیه‌شه‌وه ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت. بایدن جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركێكی قورس و گرنگه و وتیشی: ناتوانرێت سه‌رۆكایه‌تی و بازرگانی هه‌ردووكی پێكه‌وه بكرێت.
پێشتر به‌شێك له پسپۆرانی سیاسی ئه‌مریكا پێشنیاری فرۆشتنی كۆمپانیاكانی تره‌مپیان كردبوو تاوه‌كو كاری بارزگانی له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی تێكه‌ڵ به‌یه‌ك ناكات. له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ ئاشكرای كردبوو كه كۆمپانیاكانی نافرۆشێت، به‌ڵكو ده‌سه‌لاَته‌كانی له كۆمپانیاكانی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هاوكات تره‌مپ له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیشدا دوای هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند كه ده‌سه‌لاَتی كۆمپانیاكانی ڕاده‌سپێرێته كوڕه‌كانی.