جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: پابەندی رێككەوتنەكەی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەبنو دەشخوازێت ئەو كەمكردنەوەیە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بۆ نزیكەی (65) دۆلار بەرزبكاتەوە.
وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئەوان دۆخێكی باشتر بۆ نرخی نەوت دەخوازنو عیراقیش بەوپێیەی وڵاتێكی سەرەكی هەناردەكاری نەوتە، تا نرخی نەوت بەرزتربێتەوە دۆخی داراییەكەی باشتر دەبێت.
وتیشی: لەپابەندیانەوە بەرێككەوتنەكەی ئۆپیك لە ئێستادا عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەبڕی (170) هەزار بەرمیلی رۆژانە كەم كردۆتەوە و ئەم هەفتەیەش (40) هەزار بەرمیلی تر كەم دەكاتەوە.