گازپرۆم: ئەمساڵ گەشەی زیاتر بەكارو پرۆژەكانیان لە بواری دەرهێنانی نەوتدا لە هەرێمی كوردستان دەدەن


سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند: بەنیازن ئەمساڵ گەشەی زیاتر بەكارو پرۆژەكانیان لە بواری دەرهێنانی نەوتدا لە هەرێمی كوردستان بدەن و بەراورد بە ساڵی (2016)ش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرێژەی سەدا (17) پۆینت (3) بەرزبكەنەوە. 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە: هەر لە ساڵی (2017)دا هەوڵ دەدەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ (220) هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبكەنەوەو وەبەرهێنانی زیاتریش لەو كێڵگانەدا ئەنجام بدەن كە ئێستا كاری تێدا دەكەن. 

كۆمپانیای گازپرۆمی روسی لەئێستادا لە هەرسێ‌ كێلگەی نەوتی گەرمیان و هەڵەبجە و شاكەلدا كاردەكات و كاریش بۆ دۆزینەوەی كێڵگەی نەوتی زیاتر دەكات.