به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ئاشكرایكرد، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بۆ پرۆژه‌كانی ساڵی (2013)دا، (60) پرۆژه به‌بڕی نزیكه‌ی (255) ملیار دینار ئاماده‌كراون.
(سامان مه‌حمود) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به NNA ڕاگه‌یاندوە، پرۆژه‌ی خزمهتگوزاریو گه‌یاندنی به‌هاوڵاتیان، بۆ ساڵی (2013) شاره‌وانی سلێمانی (60) پرۆژه به‌بڕی (254) ملیاردینارو (575) ملیۆن دینار پێشنیازكردووه بۆ وه‌زاره‌تی شارهوانیو گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم، وتیشی:”ئه‌و بودجانه‌ی بۆمان دابین ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌بواری جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی سێ جۆره‌وه‌یه، ئه‌ویش بودجه‌ی ئاسایی‌و پهرهپێدانو گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان كه له‌پارێزگاوه دابین ده‌كرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی پلاندانان له‌سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕوونیكرده‌وه، به‌خستنه بواری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانیه‌وه پێشنیاركراون، ده‌توانرێت خزمه‌تێكی دیكه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به‌هاوڵاتییانی شاره‌كه بكرێت.