ماوەی تەملیککردنی زەویەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی درێژکرایەوە


بەبڕیارێکی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ماوەی درێژکرنەوەی تەملیککرنی زەویەکانی ناوچەی پیشەسازی یەک لە سلێمانی درێژکرایەوە بۆ ماوەی شەش مانگ.

بەپێی بڕیاری ژمارە ٥٤٣٠ کە ٢٨/١٢/٢٠١٦ بەواژۆی قوباد تاڵەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە بڕیاردراوە بە” درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بەبڕیاری ژمارە ٢٠٠٠ لە ٢٠/٢/٢٠١١ تایبەت بە تەملیککرنی زەویەکانی ناوچەی پیشەسازی یەکی سلێمانی بۆ شەش مانگی دیکە لە ڕۆژی ١/١/٢٠١٧ بۆ ئەوکەسانەی کەبڕیاری ئاماژە پێدراو دەیانگرێتەوە بەمەرجی ھاتنەدی و ھەبوونی گشت مەرج و پێداویستیەکانی ھاتوو لەبڕگەکانی بڕیارەکە”

بڕیارەکە ئەوش ڕوندەکاتەوە” گشت وەزارەت و لایەنە پەیوەندی دارەکان ئەم بڕیارە جێ بەجێ دەکەن لەڕێکەوتی ئاماژە پێدراو لە بڕگری یەک”

بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە٢٠/١٢/٢٠١١ بڕیاردرا بە تەملیککردنی ناوچەی پیشەسازی یەک لە سلێمانی کە بەشێک لە کارگەکان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل و فیتەر لەخۆ دەگرێت.