دۆنالد ترامپى ته‌مه‌ن 70 ساڵ، ئه‌مه‌ریكیه‌كى بازرگان، نوسه‌ر، سه‌رمایه‌دار‌و پێشكه‌شكارى ته‌له‌فزیۆنه. به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى رێكخراوى ترامپ‌و له‌سیما دیاره‌كانى كه‌رتى پیشه‌سازى‌و موڵك‌و زه‌وى‌و زاره.
“ترامپ” یه‌كێكه له‌برانده دیاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كه خاوه‌نى زنجیره‌یه‌ك گازینۆو هۆتێل‌و بورجى ئاسمان روشێن‌و شوێنى گه‌شتیاریى‌و گۆڕه‌پانى یارى گۆلف‌و موڵكى گه‌وره‌یه، به‌پێى گۆڤارى “فۆربس”ى تایبه‌ت به‌ملیۆنه‌رو ملیاردێره‌كان، ترامپ یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌نده گه‌وره‌كانى ئه‌مه‌ریكاو جیهان، كه له‌ساڵى 2015دا سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ى به 4 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، ناوبراو هێشتا خوێندكارى زانكۆ بوه كه بوه به‌خاوه‌نى 200 ملیۆن دۆلار.
ترامپ كه به‌قژ داهێنانه تایبه‌ته‌كه‌ى جیاده‌كرێته‌وه‌و به‌درێژایى چه‌ندین ساڵه گۆڕانكارى تێدا نه‌كردوه، له‌زانكۆى په‌نسیلڤانیا بڕوانامه‌ى له‌بوارى ئابوری‌دا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له‌هه‌مانكاتیشدا به‌وه ده‌ناسرێت كه له‌قسه‌كردن‌و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینه‌ككانیدا ته‌واو راشكاو‌و بێ پێچ‌و په‌نایه‌و زۆرجاریش به‌زمانى عه‌وام ده‌دوێت.
ناوبراو كه ئێستا سەرۆکی پێشکەوتووترین‌و بەهیزترین‌و بەدەسەڵاترین وڵاتی دنیایە به‌لێدوانه تونده‌كانى به‌رامبه‌ر به‌كۆچبه‌ران‌و موسڵمانان‌و ئێران ده‌ناسرێت، پێیوایه كه پێویسته رێگه له‌كۆچى موسڵمانان بۆ ئه‌مه‌ریكا بگیرێت‌و دیوارێكیش له‌نێوان ئه‌مه‌ریكاو مه‌كسیكدا دروستبكرێت تا بوار به‌هاتنى خه‌ڵكى ئه‌مه‌ریكاى لاتین بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان نه‌درێت.
له‌ئه‌مه‌ریكادا كه وڵاتى سه‌رمایه داده‌نرێت، ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژیانى تایبه‌تی‌و كۆكردنه‌وه‌ى سه‌روه‌ت‌و ساماندا وه‌ك دۆناڵد ترامپ سه‌ركه‌وتوو ده‌بن، هه‌میشه ده‌بنه جێى ستایش‌و شانازى ئه‌مه‌ریكییه‌كان.