بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراق له هه‌زمه‌ی نیشته‌جێبوونی رزگاریان بێت، ده‌بێت یه‌ك ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون دروستبكرێت.
ئه‌و زانیارییانه له راگه‌یاندراوێكی ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا هاتووه، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌ئێستادا هه‌زمه‌ی نیشته‌جێ بوون له عیراق هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌و كێشه‌یه رزگارمان بێت، ده‌بێت یه‌ك ملیۆن یه‌كی نیشته‌جێبوون دروستبكه‌ین.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا رۆژ به‌رۆژ پێویستی هاووڵاتیان به یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له زیاد بووندایه‌و پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه.