كۆمپانیای ئەپڵ لە نوێترین راپۆرتیدا ئاشكرایكردوە: لەدوای دورستكردنی یەكەمین مۆبایلی ئایفۆن لەساڵی 2007وە تاوەكوە ئێستا زیاتر لە ملیارێك لەو هاندە فرۆشراوە، بەواتایەكی تر بەتێكڕا رۆژانە 274 هەزار ئایفۆنی فرۆشراوە.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەشداوە: كە مۆبایلی ئایفۆن یەكێك بووە لە باشترین داهێنەكانیانی كۆمپانیای ئەپڵ و زۆرترین داهاتەكانیشیان لە رێگەی فرۆشتنی ئەو ئامێرەوە بەدەست هێناوە.
ئەپڵ ئەوەشی خستۆتەڕوو: كە لەماوەی رابردوودا بە تایبەت لە دوای دروستكردنی ئایفۆن 7، داهاتەكانی بەرێژەی لەسەدا 8 كەمیكردووەو 216 ملیار دۆلار هاتۆتەخوارەوە.