ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشكی هه‌رێم له یاسای بودجه‌ی عێراق و داهات و خه‌رجییه خه‌مڵێندراوه‌كانی بۆ ساڵی 2017 تاوتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه و هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی یاسای بودجه‌ی 2017ی عێراق و پشكی كورد تیایدا خراوه‌ته ڕوو.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم تایبه‌ته بووه به پرسی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و خه‌رجییه خه‌مڵێندراوه‌كان بۆ ساڵی 2017، كه وه‌زاره‌تی دارایی راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش كردووه.
هه‌روه‌ها له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم گفتوگۆی سه‌باره‌ت به راپۆرتی وه‌زارتی ته‌ندروستی له‌باره‌ی ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی و خه‌رجییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی كردووه.