هاووڵاتیان لەسەر کڕینی برنجی سەر جادەکان ئاگادار دەکرێنەوە

ئەوبرنجەی کەلەسەر شەقامەکان ماوەیەکە داندراوە و هەرکیلۆیەکی بە 2 هەزار دینار دفرۆشرێت هاوڵاتیان لەجۆری کوالێتی ئاگادار دەکرێنەوە.
سۆران غەفوور بەڕێوەبەری بازرگانی و چاودێری سلێمانی ڕایگەیاند” هەموو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەوە ئاگادار دەکەینەوە کە بەهیچ شێوەیەک ئەو برینجە وەک برنجی کوردی نەکڕن بەڵکو ئەوە برنجێکی ڕوسییە نەک کوردی”
لەباری کوالێتی برنجەکەوە ڕایگەیاند” برنجەکە هیچ کێشەیەکی نیە زۆرباشە بەڵام لەسەر جادەکان بەناوی کوردیەوە دەفرۆشرێت لەکاتێکدا ڕوسیەو لەئەسڵی گوێنیەکەی خۆی دەر هێندراوە”
بەڕێوەبەری بازرگانی و چاودێری سلێمانی ئەوش ڕوندەکاتەوە ئەوکەسانەی ئەوکارەیانکردووە ئاگادار کراونەتەوە کەفرۆشتنی ئەو برینجە دەبێت لەناو فەردە ئەسڵیەکەی خۆیدا بیت نەک بکرێتە فەردەی سپیەو بەکوردی بفرۆشرێت و زیان لەهاوڵاتیان بدەن.
ماوەیەکە لەسەر شەقامەکان برنجێکی دەنک خڕ نمایشکراوە و نوسراوە برنجی کوردی کیلۆی بە 2 هەزار دینار لەکاتێکدا برنجی کوردی بەرهەمی ناوخۆی نرخەکەی لەوە زیاترە.