ژمارەیەك محاویلەی كارەبا بۆ سلێمانی دابینكرا

بۆ ئەو گەڕەكانەی
كە محەویلەكانیان سوتاوە و لەكاركەوتون، لەسەر بودجەی نەوتی 2 بەبڕی (200) ملیون دینار
(25) محەویلەی كارەبا لەلایەن پارێزگاری سلێمانیەوە كڕدراو گەیشتە شاری سلێمانی بەسەر سیانەكانی كارەبا دابەشكرا
.

ئەندازیار سالار
حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند” لەچوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەی
كارەبا گەڕەكانی سلێمانی بەتایبەتی ئەو گەڕەكانەی محەویلەی كارەباكانیان سوتاوەو چاكناكرێتەوە،
بەهەوڵی پارێزگاری سلێمانی و لەسەر بودجەی نەوتی 2 بەبڕی (200) ملیۆن دینار (25) محەویلەی
كارەبای (400 كەی ڤی) كڕان، وەگەیشتە سلێمانی بەسەر صیانەكانی كارەبادا دابەش دەکرێن
.

بەڕێوەبەری گشتی
كارەبای سلێمانی رونیشیكردەوە دابەشكردنی ئەو
محاویلانە تەنها بۆ شوێنانەی كەماوەیەكە محاویلەكانیان سوتاون و لە كاركەوتون چاكناكرێنەوە،
بەشێوەیەكیش دابەش دەكرێن، كە چ شوێنێك محەویلەكەی زووتر لەكاركەوتوە ئەولەویەت بۆ
ئەو شوێنانە دەبێت
.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد
ئەمڕۆش لەگەڵ سیانەكانی كارەبا كۆبوینەوە كە تا محاویلەكانیان بەسەردا دابەش بكەین
و ئەوانیش بەزووترین دەست بەدانانی بكەن
.