وڵاتی سویسرا زۆرترین موچە بەفەرمانبەرانو مامۆستایانی دەدات، ئەوەش بەپێی ئامارێكی بانكی HSBC.
وڵاتی سویسرا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەكەمی هەیە بەوەی زۆرترین مووچە بەفەرمانبەرانو مامۆستایانی دەدات، ئەوەش بەپێی ئامارێكی بانكی HSBCو بەو هۆیەشەوە خەڵكی ئەو وڵاتە خۆشگوزەرانترین میللەتی جیهانن.
لەلایەكی ترەوە هەر بەپێی ئامارەكان، سەرەڕای خۆشگوزەرانیو بەرزترین مووچە، بەڵام لەڕووی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان وڵاتی سویسرا لەكۆتا پلەی ریزبەندی وڵاتانی جیهانن.
لەئامارەكەدا باس لەوەش كراوە، كە وڵاتی ئەڵمانیاو سوید لەپلەكانی دووەمو سێیەمدان بۆ پێدانی زۆرترین موچە بەفەرمانبەرانو مامۆستایانی، كە لەئامارەكەدا رێژەكەی بەتەواوی دیارینەكراوە.
هەروەها لەئامارەكەدا باس لەوە كراوە مامۆستایانو فەرمانبەرانی سەنگافورەو هونگ كونگ باشترین فەرمانبەرانی جیهانن لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.