كۆمپانیای ئه‌لكترۆنی ئه‌مازۆن داوایه‌كی پێشكه‌ش كردووه به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌لوپه‌له‌كانی له بۆشایی ئاسماندا ئه‌مبار بكات.
ئه‌و كۆمپانیایه بڕیاریداوه دوای مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی چه‌ند باڵۆنێك بنێرێته بۆشایی ئاسمان بۆ ئه‌مباركردنی به‌رهه‌مه‌كانی‌و ئه‌و شوێنه وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كاربهێنێت‌و له‌وێوه و له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی ڕاده‌ستی ئه‌و كه‌سانه بكات كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه داوایانكردووه.
ئه‌مازۆن له‌نامه‌ی داواكارییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له‌سه‌نته‌ره هه‌ڵواسراوه ئاسمانییه‌كه‌وه ئه‌و شمه‌كانه ده‌گوێزێته‌وه كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داواكراوه، ئه‌وه‌ش ووزه‌یه‌كی كه‌متر سه‌رف ده‌كات له‌چاو ئه‌و ووزه‌یه‌ی كه فڕۆكه‌یه‌ك خه‌رجی ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ستێت و گه‌شت بۆ وڵاتێكی دیكه بكات.
ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ڵواسراوانه له‌به‌رزایی 13700 گۆی زه‌وی داده‌نرێت و به‌هۆی مه‌كۆ یان باڵۆنی بچكۆله‌وه كه‌لوپه‌لی بۆ ده‌برێت، تا له‌وێ به‌مه‌به‌ستی ناردنیان بۆ داواكاره‌كانیان دابنرێت.