بەهۆی نەبوونی مەرزی نێودەوڵەتی و كەمی پرۆژەی گەشتیاری لەسنوری ئیدارەی راپەرین ساڵی رابردوو هیچ گەشتیارێك رووی لەو ناوچەیە نەكردووە.
(ئارام پیرۆت) بەرێوەبەری گەشتوگوزاری راپەڕین راگەیاند: هەرچەندە ژمارەیەك لە گەشتیار روویان لەو سنوورە كردوە، بەڵام ئامارێكی رەسمیان بۆ ژمارەی ئەو گەشتیارانە لەبەردەستدا نیەو هۆكارەكەشی بۆ نەبوونی مەرزێكی نێودەوڵەتی و كەمی پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكە دەگەڕێتەوە.
وتیشی، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەكان بەڵام تاوەكو ئێستا مەزری كێلێ كە لەسنوری ئیدارەی راپەریندایەو یەكێكە لەخاڵە سنووریەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەسمی نەناسێنراوە، ئەوەش هۆكارە بۆ ئەوەی ژمارەی ئەو گەشتیارانە نەزانرێت كە لەو مەرزەوە دێنە ناو خاكی هەرێمەوە، رونیشكردووە كە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەبڕی چوار ملیار دینار پرۆژەكانی گەشتیاری لەئیدارەی راپەرین وەستاون.