“وەزارەتی بەرگری داوای لە وەزارەتی نەوت كردووە ،لە رێگەی كۆمپانیای نەوتی باكورەوە بری 90ملیار دینار داوا بكات بۆ فرقەی 12”

لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا كە لەلایەن نوسینگەی لانە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتوە” وەزارەتی  بەرگری  داوای لە وەزارەتی نەوت كردووە ،لە رێگەی  كۆمپانیای نەوتی باكورەوە بری 90ملیار دینار داوا بكات بۆ فرقەی 12 كە ئەمەش كارێكی ئاشكرایە بۆ پرچەك كردنی جەیش لە بەرژەوەندی تایبەت دا”.
لەوبارەیەوە لانە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: “داوامان كردووە كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە دروست بكات  لە لیژنەی نەزاهەو لیژنەی نەوت و لیژنەی یاسای و لیژنەی بەرگری و ئاسایش بۆ ئەو مەبەستە بۆ ئەوەی  جارێكی تر نەتوانرێ ئەو هەنگاوە برێت و پارەی گشتی و موڵگی گشتی لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی و تاكەكەس سەرف بكرێت” .
لانە محەمەد گوتیشی:” نەوت موڵكی گشتی یەو پێویستە لە كارە خزمەت گوزارەی گشتی یەكاندا سەرف بكرێت ،بەتایبەت عێراق كە لە دۆخێكی سەختی كەمی خزمەت گوزاری دا هەنگاو دەنێت ،نەك بێت پارەی نەوت بۆ پرچەك كردنی جەیش خەرج بكات ،
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:” پاش دەست بە كار بوونی لیژنەكان و دەرچوونی ئەنجامەكانی ئەو لایەنانەی پەیوەست بوونە بەو كارەوە بانگێشتی پەرلەمان بكرێن ،بۆ ئەوەی لێپێچینەوەیان بەرامبەر بكرێت ،بە ئامانجی ئەوەی چیتر پارەی گشتی لە بەرژەوەندی تایبەتی خەرج نەكرێت”.
دەقی بڵاوكراوەكە………………….
 

راطةياندنى روَذنامةوانى

بوَبةريَز/
كةنالَةكانى راطةياندن

ب/ بلاَوكردنةوةى هةوالَ

لة
كؤنطرةيةكي رؤذنامةواني دا كة لة بةغداد بةريَووة ضوو فراكسيؤني كوردستاني
هةولَيَكي تر ئاشكرا دةكات كة بريتية لة طةندةلَييةكي ديكة كة تيايدا ،
وةزارةتي بةرطري داواي لة وةزارةتي نةوت كردووة ،لة ريَطةي كؤمثانياي نةوتي باكورةوة بري 90مليار دينار
داوا بكات بؤ فرقةي 12 كة ئةمةش كاريَكي ئاشكراية بؤ ثرضةك كردني جةيش لة
بةرذةوةندي تايبةت دا .لةوبارةيةوة لانة محةمةد ئةندامي ثةرلةماني كوردستان
رايطةياند :”لة كؤنطرة رؤذنامةوانيةكةدا ،داوامان كردووة كة ئةنجومةني
نويَنةراني عيَراق ليذنةيةكي ليَكؤلَينةوة دروست بكات لة ليذنةي نةزاهةو ليذنةي نةوت و ليذنةي ياساي
و ليذنةي بةرطري و ئاسايش بؤ ئةو مةبةستة بؤ ئةوةي جاريَكي تر نةتوانريَ ئةو هةنطاوة بريَت و
ثارةي طشتي و مولَطي طشتي لة ثيَناو بةرذةوةندي تايبةتي و تاكةكةس سةرف بكريَت .

لانة
محةمةد طوتيشي:” نةوت مولَكي طشتي يةو ثيَويستة لة كارة خزمةت طوزارةي طشتي
يةكاندا سةرف بكريَت ،بةتايبةت عيَراق كة لة دؤخيَكي سةختي كةمي خزمةت طوزاري دا
هةنطاو دةنيَت ،نةك بيَت ثارةي نةوت بؤ ثرضةك كردني جةيش خةرج بكات ،

لانة
محةمةد طوتيشي:” ثاش دةست بة كار بووني ليذنةكان و دةرضووني ئةنجامةكاني ئةو
لايةنانةي ثةيوةست بوونة بةو كارةوة بانطيَشتي ثةرلةمان بكريَن ،بؤ ئةوةي
ليَثيَضينةوةيان بةرامبةر بكريَت ،بة ئامانجي ئةوةي ضيتر ثارةي طشتي لة بةرذةوةندي
تايبةتي خةرج نةكريَت ….