کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی مەرزی پەروێزخان خاڵێکی گرنگی سنوری لەنێوان هەرێمی کوردستانو کۆماری ئیسلامی ئێراندا لەساڵی ٢٠١٦دا جموجۆڵی بازرگانی لەنێوانیان کەمی کردووە کە چەند هۆکارێکی سەرەکی هەیە.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئیدارەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماری كاروچالاكیەكانی ساڵی رابردووی خستەروو, بەپێی ئامارەكانیش ١٦٩ هەزار و هەشتاوسێ بارهەڵگر هاتونەتە مەرزەکەوە کە بەراورد بە سالێ ٢٠١٥ زیاتر لە ٤٦ هەزار بارهەڵگر کەمی کردوە، ئیدارەی مەرزەکە ئاماژەی بەوەشکرد لەساڵی ٢٠١٦دا” ١٣١٩ ئۆتۆمبیل لەپشکنین دەرنەچووە و گەڕێنراوەتەوە”.
هەر بەپێی ئامارەكانیش جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیار و ئۆتۆمبێل , بەرێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە ئەویش خۆی لە چەند هۆكارێك دەبینێتەوە كە دەگەرێتەوە بۆ بارودۆخی ئەمنی و ئیداری و گومرگی حكومەتی عیراق.
لەساڵانی ڕابردوودا پەروێزخان یەکەمین خاڵی سنوری بوو لەنێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کە زۆرترین هاوردەی هەبوو بەڵام لە ئێستادا سەڕەرای کەمبوونەوەی جموجۆڵەکان دەروازەکە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریەوە دەناڵێنێت.
سەرپەرشتیاری کۆمەلگەکە دەڵێت: توانیومانە دوو پرۆژەی خزمەتگوازری لەبوارەکانی ئاو کارەبا جێبەجێ بکەین لەگەڵ فروانکردنی مەودای دەروازەکە، هۆکاری کەبوونەوەی جموجۆلەکانیش بۆ شەری داعشو سیاسەتی گومرکی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گەراندەوە وتیشی:”هەتا کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر نەکرێت مەرزی بەرێوزخان لەبەردەم ئەو ڕێگریانەدا ئەمێنێتەوە.