دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى ١٩٦٩ نه‌وتى تیا دۆزرایه‌وه، نه‌رویج نه‌یویست به‌ر نه‌فره‌تى نه‌وت بكه‌وێت‌و توشى نه‌خۆشى هۆڵه‌ندى بێت. نه‌وت نه‌بوه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى داهات‌و هه‌نارده‌كردنى له‌سه‌ر حسابى سێكته‌ره‌كانى تر.
كۆمه‌ڵگه‌ى نه‌رویجى به‌ر له‌دۆزینه‌وه‌ى نه‌وتیش كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى پێشكه‌وتو بو، له‌روى ئایورى‌و سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كلتورییه‌وه سه‌قامگیر بوه، بنه‌ماكانى دیموكراسى تێدا چه‌سپاوه‌و ده‌زگاى حكومى به‌رپرسیارو چالاك بوه.
له‌ڕوى ئابورییه‌وه نه‌رویج خاوه‌نى ئابورییه‌كى به‌هێزو بوژاوه بوه له‌سه‌ر بنه‌ماى كشتوكاڵى‌و راوى ماسى‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى ده‌ریایى‌و بازرگانى له‌ئاستێكى فراوانى ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكادا، شه‌لاله‌كانیشى سه‌رچاوه‌ى وزه‌ى كاره‌با بون.
نه‌رویج سندوقى سه‌روه‌ریى دامه‌زراندوه بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده له‌داهاتى نه‌وت، كه خاوه‌نى ستراتیژییه‌كى هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ نه‌كه‌وێته نێو ته‌ڵه‌ى “نه‌وته‌وه”.
له‌چوارچێوه‌ى ئه‌م ستراتیژییه‌دا په‌یڕه‌ویى له‌م خاڵانه ده‌كات: یه‌كه‌م، پشتگیریى كه‌رتى تایبه‌ت. له‌نه‌روبجدا چه‌ند پشتگیرى كه‌رتى گشتى كراوه هێنده‌ش پشتگیرى كه‌رتى تایبه‌ت كراوه. جگه له‌وه‌ى خاوه‌نى ئه‌زمونێكى سه‌ركه‌وتوه نه‌روبج له‌كه‌رتى هاوبه‌شدا، قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه له‌نه‌رویج به‌خۆڕاییه.
خاوه‌نى زۆربه‌ى كۆمپانیاكانى نه‌وت‌و 30%ى گرنگترین پشكى گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاتیش هى كه‌رتى گشتین. دوه‌م، حكومه‌ت پشتیوانى به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵى‌و پیشه‌سازى ده‌كات، هاوكات باجێكى زۆرى خستوه‌ته سه‌ر هاوڵاتیان.
نه‌رویج به‌پێى ئامار‌و ئاماژه‌كانى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، بۆ هه‌لى كار له‌ریزبه‌ندى شه‌شهه‌مین وڵاتى جیهاندایه له‌كۆى 185 وڵات، له‌شه‌فافیه‌ت‌و ده‌ستپاكییدا له‌پله‌ى حه‌وته‌مدایه له‌كۆى 176 وڵات. له‌كرانه‌وه‌ى بازرگانیدا له‌پله‌ى هه‌شته‌مدایه له‌كۆى 125 وڵاتى جیهان، له‌ئاماژه‌ى كێبڕكێدا له‌پله‌ى یانزه‌هه‌میندایه له‌كۆى 148 وڵات.
نه‌رویجییه‌كان گه‌لێكى به‌رهه‌مهێنن كه به‌رهه‌مهێنیان به‌رێژه‌یه‌كى به‌رزه‌و رێژه‌ى بێكارى تێدا نزمه، گه‌لى نه‌رویجى ژیانێكى خۆشگوزه‌ران ده‌ژین به‌پشتبه‌ستن به‌كارو به‌رهه‌مهێنان نه‌ك به‌پشتبه‌ستن به‌نه‌وت.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی
https://sulcci.com/pdf/16.pdf