ئه‌گه‌رچی زۆرێك له وه‌زیر و شاره‌زایانی بواری ئابووری سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا پێشبینییان ده‌كرد كه لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار له ساڵی 2017 به‌رز بێته‌وه، به‌ڵام له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی تازه‌دا لیره‌ی توركی تا دێت به‌های خۆی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به 373 لیره‌ی توركی مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له مێژووی توركیا لیره‌ی توركی به‌م شێوه‌یه‌ی لێ بێت.
پێشتر چه‌ند شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری له توركیا پێشبینیان كردبوو كه له كۆتایی ساڵی 2017 لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مریكی تا 373 ده‌ڕوات، به‌ڵام دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2017 لیره‌ی توركی گه‌یشته ئه‌و ئاسته نزمه به‌رامبه‌ر به دۆلار.
محه‌مه‌د عه‌لی ئاكبێن سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا پێی وایه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستێكی باڵایان هه‌یه له‌وه‌ی لیره‌ی توركی به‌های خۆی له ده‌ست بدات.
ئه‌و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه بۆ ساڵی 2017 بانكه‌كانی توركیا ناتوانن به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سایتی (بی بی سی) توركی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، كه كێشه‌ی ناوه‌خۆی توركیا و به‌تایبه‌ت شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی توركیا له باكوور هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی لیره‌ی توركی به‌های خۆی له ده‌ست بدات، چونكه توركیا له رووی ئه‌منیشه‌وه ئارام نییه و گروپی تیرۆریستی داعش چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی له شاره‌كانی توركیا ئه‌نجام داوه، ئه‌مه‌ش وای له وه‌به‌رهێنه‌ران كردووه دۆلاره‌كانیان له بانكه‌كاندا بكشێنه‌وه و كاری وه‌به‌رهێنان نه‌كه‌ن.
نابێت ئه‌وه‌ش باس نه‌كرێت كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا كه ئێستە رۆژه‌ڤی میدیا و پارته سیاسییه‌كانه له‌ناو په‌رله‌ماندا هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره، چونكه تا ریفراندۆم ده‌كرێت و تا خه‌ڵك ده‌نگ بۆ ریفراندۆم ده‌ده‌ن، بارودۆخی ناوه‌خۆی توركیا نائارام ده‌بێت و گۆڕینی سیسته‌مێكی 100 ساڵی به سیسته‌مێكی نامۆ به‌لای هاووڵاتیانی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ئابوورییش ده‌بێت، بۆیه چاودێرانی ئابووری له‌و رووه‌وه پێیان وایه ئه‌گه‌ر ریفراندرم كۆتایی پێ بێت ره‌نگه به‌های لیره‌ی توركی به‌رز ببێته‌وه.