وه‌لید بن ته‌لال فڕۆكه‌یه‌كه‌ك به‌ نزیكه‌ی‌ ملیارێك ریاڵی‌ سعودی‌ ده‌كڕێت

چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌لید بن ته‌ڵال گه‌وره‌ بازرگانی‌ جیهانی‌ به‌ره‌گه‌ز سعودی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوودا یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌ی‌ “سوبر جامبو”  له‌جۆری‌ A380 به‌ده‌ستبگات كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ 485 ملیۆن دۆلاره‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ ملیارێك ریاڵی‌ سعودی‌ ده‌كات.
حه‌بیب فه‌قیه‌ سه‌رۆكی‌ كۆمپانیای‌ “ئیرباص الشرق الاوسگ” له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی‌ ” أرابیان بیزنس” رایگه‌یاند فڕۆكه‌كه‌ ژوری‌ كۆبونه‌وه‌و هۆڵی‌ ئاهه‌نگگێڕان و پێنج شوێنی‌ مه‌له‌كی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ژووری‌ نوێژكردن كه‌ به‌شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ روو له‌ قیبله‌ ده‌كات، هاوكات مه‌سعه‌دی‌ تێدایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی‌ شوێنی‌ ئۆتۆمبیل.
فڕۆكه‌كه‌ به‌یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی‌ تایبه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌ داده‌نرێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت داواكاری‌ له‌سه‌ری‌ زیادبكات دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وه‌لید بن ته‌ڵال فڕۆكه‌كه‌ی‌ به‌ده‌ستده‌گات.