وه‌زیری كشتوكاڵ: مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ دروستبووه‌

 
به‌مه‌به‌ستی‌ باش به‌كارهێنانی‌ ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ و هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاو به‌ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و چه‌ندین كه‌سی‌ پسپۆڕ ۆركشۆپێكی‌ ئه‌نجامدا و بڕیاردرا له‌دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ ورد لیژنه‌یه‌ك بۆبه‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خراپی‌ به‌كارهێنانی‌ ئاو پێكبهێنرێت و رێگه‌ چاره‌یه‌كیشی‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌. 

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی‌ ئاوی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه‌ مه‌ترسی‌ له‌سه‌ر ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ دروستبووه‌ و له‌ئیستادا چه‌ندین كانی‌ و بیر وشك بوون. 

وه‌زیری‌ كشتوكاڵ هۆكاری‌ دروستبوونی‌ مه‌ترسیه‌كانی‌ سه‌رئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ بۆ خراپی‌ به‌كارهێنانی‌ ئاو گه‌ڕانده‌وه‌وه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: ته‌نها له‌شاری‌ هه‌ولێر نزیكه‌ی‌  نۆ هه‌زار و 500 بیر به‌نایاسایی‌ لێدراون كه‌ كاریگه‌ریه‌كی‌ خراپی‌ له‌سه‌ر ئاوی‌ ژێر زه‌وی‌ درووستكردووه‌.