ئابورى ئیسرائیل یه‌كێكه له‌ئابورییه هه‌ره به‌هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و جیهان، كه داهاتى تاكه‌كه‌س له‌م وڵاته‌دا له‌ساڵى 1948ه‌وه تا ئێستا 10 به‌رامبه‌ر زیادى كردوه. كرێى كرێكارێكى ئیسرائیلى هه‌شت هێنده‌ى كرێكارێكى هاوشێوه‌یه له‌وڵاتانى عه‌ره‌بیداو نزیك له‌ئاستى كرێكارى به‌ریتانى‌و ئیتالییدایه.
ئابورى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل له‌ساڵى 1948 دامه‌زراندنیه‌وه تابه‌پێنج قۆناغى سه‌ره‌كییدا تێپه‌ڕیوه:
1/ قۆناغى سك هه‌ڵگوشین‌و دامه‌زراندن 1948 – 1954
ئه‌ندازیاره‌كه‌ى بن گۆریۆن بوو، ئه‌ركى ئابورى ئه‌م قۆناغه به‌پله‌ى یه‌كه‌م باوه‌ش كردنه‌وه بۆ كۆچبه‌رانى جوله‌كه‌و دامه‌زراندنى سوپایه‌كى هاوچه‌رخ‌و بنیاتنانى دامه‌زراوه تۆكمه‌كانى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى بوو.
2/ قۆناغى گه‌شه‌ى خێرا (1954 – 1972)
له‌م قۆناغه‌دا كار بۆ هێنانى سه‌رمایه‌ى ده‌ره‌كى له‌ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاوه كرا، ژماره‌ى كۆچبه‌ران‌و رێژه‌ى ده‌ستى كارى كارامه زیادیان كرد، هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ند فاكته‌رێكى دیكه بونه هۆى گه‌شه‌پێدان به‌ئابورى ئیسرائیل، له‌م قۆناغه‌دا گه‌شه‌ى ئابورى له 2%ه‌وه بوو به 17%، كه‌رتى كشتوكاڵ پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه بینى‌و ئیسرائیل پێینایه گه‌شه‌ى پیشه‌سازییه‌وه.
3/ قۆناغى هه‌ڵاوسان (1973 – 1985)
هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ڵاوسان له‌م قۆناغه‌دا، كۆتایى یارمه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان‌و پڕۆژه‌كانى ژێرخانى ئابورى بوو. له‌م قۆناغه‌دا گه‌شه‌ى ئابورى روبه‌رووى دۆخێكى چه‌قبه‌ستو بوه‌وه‌و هه‌ڵاوسان رویدان به‌هۆى تێچونى زۆرى جه‌نگى 1973و به‌رزبونه‌وه‌ى نرحى نه‌وت، كه بووه هۆى كورتهێنانى بودجه.
4/ قۆناغى چاكسازى ئابورى (1985 – 1989)
ئه‌مه‌ریكا بۆ رزگاركردنى ئابورى ئیسرائیل له‌قه‌یران، بڕیارى دا ساڵانه ملیارێك‌و 500 ملیۆن دۆلار یارمه‌تى بدات. حكومه‌ت به‌رنامه‌ى چاكسازى راگه‌یاند‌و خه‌رجییه‌كانى كه‌مكرده‌وه‌و هیستدرۆتیش رازى بوو به‌كه‌م كردنه‌وه‌ى كرێى كرێكاران‌و بودجه‌ى سوپا‌و به‌رگریش كه‌مكرانه‌وه.
5/ قۆناغى گه‌شه (1990 – 2016)
ئیسرائیل له‌م قۆناغه‌دا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كه‌وته چاكسازى‌و ده‌ستكردن به‌پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى‌و په‌یوه‌ست بون به‌بازاڕى جیهانى‌و خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شداربون له‌پرۆسه‌ى جیهانگیریى ئابورییدا. كۆچى نزیكه‌ى ملیۆنێك جوله‌كه‌ى روسى بۆ ئیسرائیل، بوه هۆى كه‌ڵه‌كه بونى تواناى مادى‌و دارایى ئه‌م وڵاته. كه ئاستى زانستى ئه‌م وڵاته‌ى هه‌رچى زیاتر به‌رزكرده‌وه‌و قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ى مرۆیى گه‌وره‌تر كرد. هاوكات ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى ئاشتى عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیل (له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌كان‌و ئه‌رده‌ن)، ده‌رگاى به‌ڕووى هاتنى سه‌رمایه‌و وه‌به‌رهێنانى ده‌ره‌كى‌و به‌رزردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانییدا كرده‌وه.
كارێكى دیكه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌ى ئابورى، په‌نابردنه به‌ر پرۆسه‌ى تایبه‌تسازى بوو، ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كه هستدرۆت خاوه‌نیان بوو كران به‌پشك‌و به‌هاوڵاتیان‌و كه‌رتى تایبه‌ت فرۆشران، كه هیستدرۆت خاوه‌نى 35%ى نزیكه‌ى 100 كۆمپلنیاى گه‌وره‌ى ئه‌م وڵاته بوو. تایبه‌تسازى بانكه گه‌وره‌كانیشى گرته‌وه كه باڵاده‌ست بون به‌سه‌ر چالاكى ئابورییدا، ئیسرائیل ئێستا خاوه‌نى پێشكه‌وتوترین سیسته‌مى بانكییه له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
هۆكارێكى دیكه‌ى گه‌شه‌ى ئابورى ئیسرائیل، به‌رهه‌مهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا‌و بڕه‌ودان به‌پیشه‌سازى ته‌كنه‌لۆژیا بوو. كه ئه‌م پیشه‌سازییه به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازى ئه‌و وڵاته بوو، ئیسرائیل ته‌نها وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته كه 85%ى ته‌كنه‌لۆژیاى به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانى، خۆى به‌رهه‌مده‌هێنێت. 64% ئه‌ندازیار‌و ته‌كنۆكراتى ئه‌و وڵاته له‌به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م پیشه‌سازییه‌دا كار ده‌كه‌ن. سێ كۆمپانیاى پیشه‌سازى گه‌وره له‌ئیسرائیلدا هه‌ن: “تاعس‌و رۆفائیل‌و به‌یت”، كه هه‌رسێكیان به‌شێكن له 100 كۆمپانیا هه‌ره گه‌وره‌كه‌ى جیهان له‌بوارى پیشه‌سازى سه‌ربازییدا. ئیسرائیل له‌دواى جه‌نگى 1967ه‌وه له‌پێشخستنى تواناى ته‌كنه‌لۆژیی ئاست به‌رزدا پشتى به‌خۆى به‌ستوه. هه‌ر ئه‌م توانا زانستى‌و ته‌كته‌لۆژیه‌یه كه ئه‌وى باڵاده‌ست كردوه به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا. ئیسرائیل خاوه‌نى چه‌ندین زانكۆ‌و په‌یمانگاو تاقیگه‌و تۆژینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌ربازیى‌و پێشخستنى ئامڕازه جه‌نگییه‌كانه. پیشه‌سازى سه‌ربازیى سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى داهاتى ئیسرائیله كه ساڵانه چه‌ندین ملیار هه‌نارده‌ى وڵاتانى ئاسیا‌و ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاى لاتین‌و ئه‌فه‌ریقیا ده‌كات.
له‌ئیسرائیلدا، ئابورى به‌ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشه‌وه گرێدراوه‌و گه‌وره‌ترین بودجه بۆ ئاسایش ته‌رخان كراوه، 8%ى كۆى به‌رهه‌مى خۆماڵى ئه‌و وڵاته ده‌ڕوات بۆ ئاسایش. گرنگترین ئه‌وله‌ویاتى ئاسایشى ئیسرائیل بریتین له:
1/ سوپایه‌كى پێشكه‌وتوو سه‌رده‌میانه‌ى به‌هێز.
2/ پێشوازى كردن له‌كۆچبه‌رانى جوله‌كه.
3/ بنیاتنانى دامه‌زراوه مه‌ده‌نى‌و مۆدرێنه‌كانى ده‌وڵه‌ت.
ئابورى ئیسرائیل سێ تایبه‌تمه‌ندى سه‌ره‌كى هه‌یه:
1/ ئاستى بژێویى‌و داهاتى تاكه‌كه‌س به‌رزه كه ده‌گاته ئاستى وڵاتانى پێشكه‌وتووى ئه‌وروپا.
2/ ئابورییه‌كى كراوه‌یه به‌ڕوى بازاڕه‌كانى جیهاندا‌و به‌رده‌وام سه‌رمایه‌گوزارى ده‌ره‌كى روویتێده‌كات‌و په‌یوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌لأ یه‌كێتى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا‌و چین‌و هیند به‌هێزه، به‌تایبه‌تى له‌بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندییه‌كان‌و كۆمپیوته‌رو ئامێره پزیشكییه‌كاندا.
3/ ئابورییه‌كى پابه‌نده به‌پڕۆژه‌یه‌كى سیاسییه‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌موو دیاسپۆرا‌و كۆمه‌ڵگه‌ى جوله‌كه‌وه له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا پشتیوانى لێده‌كرێت.
ماوه بڵێین، كه ئیسرائیل تاكه وڵاته له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، كه سیسته‌مى “سۆسیال” په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئا: ڕێ – گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی