وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داهاتی مانگی 11 بۆ ساڵی 2016 ئاشكرا دەكات و داهاتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی زیاتر لە 300 ملیۆن دینارە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە بڕیاری وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داهاتی مانگانەی ئاشكرا دەكات، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ماوەی مانگی 11 ساڵی 2016 ملیارێك و سێ ملیۆن و 739 هەزار 116 دینار بووە .
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەت بڵاوی كردووەتەوە، داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، زیاتر لە 300 ملیۆن دینارە و بەڕێوەبەرایەتی پۆستە و گەیاندنی سلێمانیش زۆرترین داهاتی هەیە كە بریتییە لە 317 ملیۆن دینار بۆ یەك مانگ.
راگەیەندراوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاشكرای كردووە، داهاتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ماوەی نێوان (١-١١-٢٠١٦) تا (٣٠-11-٢٠١٦) یە، ملیارێك و سێ ملیۆن و 739 هەزار 116 دینار بووە، دەكاتە سێ ملیۆن و 728 هەزار و 229 دۆلار.