کەی کاتی گونجاوە بۆ جێهێشتنی کارەکەت؟


 ٦ خاڵی لێکچومان بۆ هەڵبژاردوون کە زۆربەی لێکۆڵینەوەکان لەسەری کۆکن بۆ دەستنیشانکردنی کاتی گونجاو بۆ جێهێشتنی کار

١. هەست بە تایبەتمەندی ناکەیت، پشتگوێ خراویت، هەڵەیەک لە ئارادایە و نازانیت چییە؟ گوێت لە ڕەخنەی زۆر دەبێت:ئەگەر تێببینی ئەوەت کرد کە لە گرنگی کارەکەت کەم دەکەنەوە و کارکانت بەرز نانرخێنن، هەرەروەها زۆر گوێت لە گلەیی و ڕەخنە دەبێت لەسەر کارەکەت لە ڕێگای ئیمەیڵ یان ئاگادارکردنەوە لە لایەن بەڕێوبەری کارەکەتەوە لە کاتێکدا تۆ ڕانەهاتوویت ئەم جۆرە ڕەخانانەت لێبگیرێت، یان بەڕێوبەرەکەت دەربارەی چاککردن و بەرەوپێشچونی کارەکەت قسەت لەگەڵ دەکات ئەگەر نا دەردەکرێیت و بابەتەکەش جدییە و گاڵتە هەڵناگرێت.  هەروەها تێبینی ئەوە دەکەیت کەس ڕا و بۆچونت وەرناگرێت و بانگت ناکەن بۆ کۆبونەوە گرنگەکان و پێیان وایە کارەکانت هیچ ناگۆڕێت و کاریگەری دروست ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا کە تۆ بەردەوام هەوڵی باشترکردنی کارەکەت دەدەیت بەڵام هیچ ئەنجامێکی ڕون نابینیت، هەر بۆیە ئەگەر ئەمە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی بزانیت کە کارەکەت لە مەترسیدایە و لەوانەیە بەڕیوبەرەکەت زانیاریت لەسەر کۆبکاتەوە لە لاپەڕەیەکدا و بە دەرکردنت بدات، هەر بۆیە لەو دۆخەدا باشترە کارێکی نوێ بدۆزیتەوە.

٢. سیاسەتی ڕێکخراوەکە یان کۆمپانیاکە:  هەست بە بێزاری و ماندوێتی دەکەیت  لە سیاسەتی ئەو کۆمپانیایە یان ئەو ڕێکخراوەی کاری تێدا دەکەیت و پێت وایە ناتوانیت هیچ شتێی گرنگ بکەیت؟ هەروەها  چەند ئاستەنگێک هەیە کە ناهێڵێت کارەکانت وەکو خۆی بکەیت و پێشێلی بیر و باوەڕەکانت دەکات؟ بە کاتێکی سەختدا تێپەڕ دەبیت   و ڕەنگە کاریگەری لەسەر ژیانی کارکردنت بەجێ بهێڵێت بە شێوەیەکی گشتی. هەروەها ڕەنگە بێزاربیت بە هۆی شێوازی کارکردنیانەوە  چونکە تەنها کار بە قسە دەکەن و هیچ کردارێکی ڕاستەقینەیان دیار نییە.

٣. هەست بە بێزاری  دەکەیت: کاتێک زەنگی کاتژمێرەکەت لێدەدات و تەواو دەبێت  لە بەیانیدا و پێت خۆشە ڕاستەوخۆ بنویتەوە مانای وایە کارەکەت خۆش نییە و سەرنجت ڕاناکێشێت و هیچ سەرکێشێیەکی تێدا نییە، هەروەها نەفرەت لەو ڕۆژە دەکەیت کە دەڕۆیت بۆ کار و بۆ چەند مانگێکیش بەو شێوەیە بەردەوام دەبیت و هەست بە نیگەرانی و دوو دڵی دەکەیت کاتێک بیر لە کار دەکەیتەوە، بێگومان چەند هۆکارێک هەیە کە وات لێدەکات بەو شێوەیە بیر لە کارەکەت بکەیتەوە و ئەو هەستەت هەبێت کە پاڵنەرێک نییە بۆ بەرەو پێشچونت لە کارەکەتدا و بەردەوام ڕقت لە کارەکەت دەبێتەوە. ئەمەش بێگومان مانای ئەوەیە کە دەبێت بیر لە کارێکی نوێ بکەیتەوە. ڕەنگە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت هەست بە گۆڕانکاری بکەن لە تۆدا و پیت بڵێن کە تۆ هەمان کەس نیت کە ڕاهاتوین بتبینن. کەواتە دەبێت گوێ لە هەستەکانت بگریت و لە خۆت بپرسیت”بۆ”؟ ئەو نیشانەیەش دەتبات بەرەو دۆزینەوەی کارێکی نوێ.

 

٤. بەڕێوبەرەکەت لە دۆزەخەوە هاتووە: کێشە دێتە ڕیگات لە کاتی کارکردندا لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت و بەردەوام دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات. زۆربەی کەس بەهۆی بەڕێوبەرەکانیانەوە واز لە کارەکانیان دەهێنن هەرچەند کارەکەشیان پێخۆشبێت، بەڵام مادام بەڕێوبەرەکەت لێت ڕازی نییە و بێزارە لێت باشتر وایە واز بهێنیت.

٥. کارەکەت کاریگەری لەسەر ژیانی کار و داهاتووت بەجێ دەهێڵێت: بە پێی گوتەی ئەماندا ئۆگێستین پسپۆڕی لایەنی دۆزینەوەی کاردا لە پێگەی زە لادەر” ئەگەر هەستت کرد کارەکەی ئێستات هاوکاریت ناکات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت لە داهاتوودا و ڕەنگە چەند لێهاتووییەکت هەبێت کە لەگەڵ ڕێساکانی ئەو ڕێکخراوەدا نەڕوات کە کاری لێ دەکەیت، پاشان سەرکەوتونابیت . هەر بۆیە باشتر وایە بۆ کارێکی نوێ بگەڕێیت”.  ئەمە لە لایەکەوە و لە لایەکیتریشەوە دەبێت لە سیستمی زیادکردنی موچە پرسیت ئایا زیاد دەکرێت یان نا، ئەگەر ئەو سیستمەیان نەبوو بە شێوەیەکی مانگانە یان تەنانەت پاش ٣ ساڵ باشتر وایە بیر لەوە بکەیتەوە کە دەبێت کارێکی نوێ بدۆزیتەوە.

٦. کارەکەت کار لە تەندروستیت دەکات: ئەگەر کارەکەت کار لە تەندروستی جەستەیی و دەرونیت دەکات و هەروەها کاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندکردن بە کەس وکار و نزیکەکانتەوە،  ئەوا زۆر پێویستە بە شوێن کارێکی نوێدا بگەڕێیت. هەروەها ئەگەر شوێنی کارەکەت دورە و کاتت نابێت کە لەگەڵ خێزانەکەتدا بەسەری بەریت، بەهەمان شێوە بیر لە کارێکی نوێ بکەرەوە.