وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی مانگێك مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان به‌سه‌ر چووه‌و تائێستا تازه‌یان نه‌كردۆته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌وه په‌خشی كه‌ناڵه‌كان ڕاده‌گرێت، بڕی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كه‌ناڵه‌كان كه‌ژماره‌یان زیاتر له 100 كه‌ناڵه، ده‌گاته نزیكه‌ی ملیارێك و سێ سه‌د ملیۆن دینار.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕایگه‌یاند له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 300 كه‌ناڵی بینراوو بیستراو هه‌ن كه‌مۆڵه‌تیان له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری وه‌رگرتووه، وتیشی مانگانه بڕێك پاره له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر سه‌یركردنی ئه‌و كه‌ناڵانه.