حكومەتی توركیا لەچوارچێوەی بڕیارەكانی باری نائاسایی زیاتر لە هەشت هەزار فەرمانبەری تر لە دەزگاكانی سەر بە دەوڵەت دەردەكات.
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پەرلەمانی توركیا رەزامەندی نیشاندا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی باری نائاسایی لە وڵاتەكەیدا بۆ ماوەی سێ مانگی تر كە لە 19ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات لە چوارچێوەی ئەو بڕیارەدا رۆژی هەینی حكومەتی توركیا بە سێ بڕیار هەشت هەزار و 390 فەرمانبەری لە 63 دامودەزگای جیاواز لە كارەكانیان دەركرد.
بە پێی بڕیارەكانی حكومەتی توركیا چوار هەزار و 386 كەس لە ناو دەزگاكانی ئەمنی و وەزارەتی دادوەرین كە لە كارەكانیان دەركران و لە ناو هێزەكانی دەریایی 149 سەرباز و لە وەزارەتی تەندروستی 838 فەرمانبەر و ئەوانی تریش لە دەزگاكانی ترن كە دوورخراونەتەوە.
لە دوای هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی 15ی تەمموزی 2016، توركیا باری نائاسایی راگەیاندووە و تائێستاش چەندجارێك درێژكراوەتەوە و بەهۆیەوە بە سەدان هەزار كەسی دەستگیكردووە یان لەكار دوریخستونەتەوە بەتۆمەتی تێوەگلان لە هەوڵی كودەتاكە.