د.له‌تیف كه‌ریم واحید، مامۆستاى ئابورى گه‌شه‌كردن له‌زانكۆى وێست منسته‌ر له له‌نده‌ن له‌م گفتوگۆیه‌ى گۆڤارى “بازرگانى‌و پیشه‌سازى”دا ده‌ڵێت “كه‌رتی تایبه‌ت هیچ كات ڕوانگه‌یه‌كی گشتگیری بۆ ئابوری وڵات نیه، چونكه هه‌ر سه‌رمایه‌دارێك له‌ڕوانگه‌ی قازانجی هه‌نوكه‌یی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته جیهان”
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: به‌بڕوای به‌ڕێزتان گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌كوردستاندا چین؟
د. له‌تیف: گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت پێویستی بهتهكنهلۆجیای له‌بارو سه‌رمایه‌ی پێویست‌و هێزی كاری كارامه‌و له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش پێویستی به‌شاره‌زایی به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه. له‌وڵاتێكی وه‌ك كوردستاندا كه ده‌وری گیراوه به‌وڵاتانی تا راده‌یه‌ك گه‌شه‌كردوو، كه‌رتی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی كه‌رتی پیشه‌سازی پێویستی بهپاراستنو هاندانی حكومه‌تی كوردستان هه‌یه. گه‌ر به‌ووردی بڕوانینه ئه‌و پێداویستیانه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت، ده‌بینین كه بارودۆخ زۆر له‌بار نیه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتێكی تایبه‌تی ته‌ندروست. مه‌به‌ست له‌ته‌ندروست ئه‌وه‌یه كه هاوسهنگیو جێگیری پێوه دیاربێت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه:
*كوردستان له‌ڕووی زانست‌و گه‌شه‌كردنه‌وه ژێرخانی پێویستی نیه بۆ ته‌كنه‌لۆجیای له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری. وابه‌سته‌یی ته‌كنه‌لۆجیاو لاساییكردنه‌وه‌ی وڵاتانی دیكه پێشكه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت. بۆ نموونه، وڵاتانی چین‌و ڤێتنام‌و هیندو ته‌نانه‌ت ئێرانێش خاوه‌نی سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆجیای خۆیانن‌و به‌رده‌وام ته‌كنیكی پیشه‌سازی نوێ ده‌هێننه كایه‌وه. گه‌ر كوردستان بیه‌وێت وه‌ك وڵاتانی تر گه‌شه بهتهكنهلۆجیای خۆیی بدات پێویسته بایه‌خی ته‌واو به‌گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای ناوخۆ بدات نه‌ك هه‌ر هاورده‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای ده‌ره‌كی.
*له‌مه‌ڕ سه‌رمایه‌ی پێویست، سه‌رمایه‌دارانی كوردستان عه‌قلیه‌تی سه‌رمایه‌داری فیودالییان هه‌یه‌و له‌ڕووی بازرگانیه‌وه ده‌ڕواننه سه‌رمایه گوزاری. به‌واته، سه‌رمایه‌گوزاری له‌و جێگانه‌دا كه قازانجی زۆر ده‌كه‌ن به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كورت. بازرگانی‌و سیتی دروستكردن‌و تهلیكۆمو كارگه‌كانی چیمه‌نتۆو پرۆژه‌كانی له‌م بابه‌تانه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بوارانه‌دا گهندهڵیو ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حیزبیه‌كاندا زۆر ئاسانه‌و پاراستنی سه‌رمایه‌و قازانجه‌كانیان به‌ئاسانی ده‌كرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هونه‌ری بهڕیوهبردنو سه‌ره‌وكاری له‌و بوارانه هێنده عه‌قڵی زانستی پێناوێتو زۆر به‌ئاسانی به‌رده‌وامی سهرمایهكانو پرۆژه‌كان ده‌پارێزرێت‌و به‌رپرسه‌كان خۆیان لهشكستخواردن ده‌یانپارێزن. باشترین نموونه به‌راوردكردنی ئه‌و بوارانه‌یه بهپیشهسازیهكانی جل‌و بهرگو دروستكردنی سابونو پێڵاو‌و جگه‌ره‌و وورده پیشه‌سازیه‌كانی كه‌ره‌سه‌كانی به‌كاربردن كه هاورده له‌وڵاتانی دیكه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه. له‌ڕووی ڕێژه‌و ماوه‌ی قازانجكردنو عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه، سه‌رمایه‌داری كوردی به‌و پیشه‌سازیه بچوكانه ڕازی نابێت‌و هاوشێوه‌ی فیودالهكانی فه‌ڕه‌نسی سه‌رده‌می شۆڕشی پیشه‌سازی ڕه‌نگه به‌نه‌نگی بزانن خۆیان له‌قه‌ره‌ی كارگه‌لی له‌و چه‌شنه بده‌ن.
*له‌مه‌ڕ هه‌بوونی هێزى كاری كارامه‌وه، ڕاسته دانیشتوانی كوردستان گه‌نجه‌و هێزی كاری پێویستی هه‌یه بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری به‌ڵام ئه‌و هێزی كاره كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه. بۆ نموونه، به‌هۆی داهاتی نه‌وته‌وه كرێی ڕاسته‌قینه زۆر به‌رزه‌و یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی پیشه‌سازی نوێ نادات. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سیانزه ساڵی ڕابوردودا نرخی شتومه‌ك، به‌تایبه‌تی شمه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی بژێوی زۆر به‌رزبوونه‌ته‌وه به‌ڕاده‌یه‌ك كه كرێكاری كوردستان ناتوانێت ململانێ له‌گه‌ڵ كاری ئێرانی‌و توركی‌و سوریدا بكات. هه‌ربۆیه كرێی به‌رز یه‌كێكه له‌هه‌ره ئاسته‌نگیه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی له‌كوردستاندا. كه‌رتی گشتی، واته حكومی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌دروستكردنی ئه‌م گرفته.
*هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مبوونی زانست‌و عه‌قڵیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن (Entrepreneurship) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی توێژێكی سه‌رمایه‌داری چاونه‌ترس. زۆربه‌ی زۆری سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی كوردستان شهریكایهتیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حیزبیه‌كاندا هه‌یه‌و به‌مه‌ش خۆیان له‌مه‌ترسی شكست پاراستووه‌و ئاماده نین خۆیان بده‌ن له‌قه‌ره‌ی بوارێك كه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی كوردستان بواری نه‌ڕه‌خساندووه بۆ هاتنه‌كایه‌ی توێژێكی گه‌نجی چاونهترسو زانكۆكانی كوردستانیش خه‌ڵكی داهێنه‌ر پێناگه‌یه‌نن. هه‌ربۆیه، زۆر له‌سه‌رمایه‌داره گه‌وره‌كانی ئێستای كوردستان شه‌ریكه كۆنه‌كانی سه‌ركرده‌كانی ڕژیمی بهعسنو ئێستاش به‌هه‌مان نه‌ریت ده‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا تێكه‌ڵه‌و كه‌س ناتوانی ململانێی بازاڕی ئازادیان له‌گه‌ڵدا بكات.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گه‌شه‌نه‌كردنی كه‌رتی تایبهتو ئه‌و كلتوره ڕهگداكوتاوهدا به‌دیده‌كه‌ن كه پێیوایه پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تی كردن‌و به‌هێزبوونی كه‌رتی تایبه‌ت نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌كات، كه میراتیی جیهانبینی سه‌رده‌می سۆشیالیستییه؟
د. له‌تیف: بێگومان نادادپهروهیو نایه‌كسانی دوو دیوی نه‌گۆڕی سه‌رمایه‌دارین له‌جیهاندا. لهكورستاندا، بازاڕی ئازاد به‌واتای بازاڕی به‌ره‌ڵاو بێ لێپیچینه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا سه‌رمایه‌داری ئه‌وروپی وانیه. وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌رده‌وام لهنادادپهروهریو كه‌متر لهنایهكسانیهكان كه‌مده‌كه‌نه‌وه به‌دانانی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ كاركردنی سه‌رمایه‌داری. گه‌ر به‌ووردی سه‌یری ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی سكهندهنافیو زۆر وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورپی بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه بزوتنه‌وه‌ی سۆشیال دیموكراسی تاڕاده‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی (Welfare State) پاراستووه. واته له‌چوارچێوه‌ی بازاڕی ئازاد‌دا لانیكهمی مافه ڕه‌واكانی چینی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش پارێزراون. ئه‌و مافانه‌ش مافی كاركردن‌و خوێندن‌و ماڵ‌و مافی بێكاری تهندروستیو ئازادی ڕادهربڕینو ڕێكخستن‌و پاراستن له‌توندوتیژی ده‌گرێته‌وه. به‌واته، ده‌شێت ئابوری بازاڕی ئازاد سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام پێویسته حكومه‌ت مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی زۆربه‌ی خه‌ڵكی بپارێزیت‌و به‌رده‌وام به‌رگریان لێبكرێت. ئه‌مه‌ش پێویستی بهڕێخراوهكانی كرێكاران‌و ژنان‌و قوتابیان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ته سه‌رمایه‌داری هه‌رده‌م له‌گۆڕاندایه‌و هیچ كات شێوازێكی نه‌گۆڕی نه‌بووه، بۆیه ئه‌و بارودۆخه‌ی لێره‌دا باسكرا ئه‌گه‌ری گۆڕانی هه‌یه. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی گه‌شه‌نه‌كردوو بواری گه‌شه‌كردنیان ههبێتو ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌و به‌كارهێنانی وڵاتانی گه‌شه‌كردوو بگیردرێت، ئایا هه‌مان ڕه‌فتاری سه‌رمایه له‌گه‌ڵ هێزی كاردا ده‌كرێت كه ئێستا له‌زۆربه‌ی وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كاندا ده‌كرێت!
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا پێتوانییه گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌بێ پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تی كردن له‌كوردستاندا بهدینایه؟
د. له‌تیف: له‌ڕاستیدا حكومه‌تی كوردستان موڵكێكی زۆر كه‌می هه‌یه كه به‌نیازبێت به‌تایبه‌تی بكات (noitasitavirP). ده‌وڵه‌ته مۆدیرنه‌كانی ئه‌وروپا به به‌تایبه‌تكردن گه‌شه‌یان نه‌كردووه. گه‌ر بڕوانینه مێژووی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ده‌بینین كه تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، زۆربه‌ی پێشهسازیو خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان موڵكی ده‌وڵه‌ت بوون‌و ئه‌و وڵاتانه‌ش سۆشیالست نه‌بوون. له‌هه‌مان كاتدا گه‌ر سه‌یری ئه‌زموونی گه‌شه‌كردنی ئابوری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بكه‌ین ده‌بینین كه ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێكی یه‌كجار گرنگی هه‌بووه لهبهڕێوهبردنو ئاڕاسته‌كردنی ئابوری ئه‌و وڵاتانه‌دا. هه‌ربۆیه كوردستان پێویستی به‌فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌تی گه‌شه‌كه‌ر هه‌یه نه‌ك بیر له‌پرۆسه‌ی به‌تایبه‌تكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه بكات كه له‌ژێرده‌ستیدایه. ئه‌ڵبه‌ته هه‌وڵێكی مكوڕ هه‌یه له‌لایه‌ن بانكی جیهانیو ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له‌كوردستاندا به‌تایبه‌ت بكرێت، ته‌نانه‌ت كه‌رتی په‌روه‌رده‌و تهندروستیو ئاو‌و ڕیگه‌وبان هتد. به‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت كوردستان وه‌ك وڵاتانی ئه‌فریقا لێبكه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به‌رهه‌ڵستیان بكات‌و ڕیگه به‌حكومه‌ته‌كه‌ی نه‌دات گوێڕایه‌ڵی هه‌موو ئامۆژگاریه‌كانیان ببێت.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا كه‌رتی تایبه‌ت خۆی ئه‌و بهرچاوڕونییهی هه‌یه كه به‌رژوه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانی نه‌كات به‌قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه كورتخایه‌نه‌كانی یاخود كه‌رتی تایبه‌ت خۆی هیچ روانینێكی نییه بۆ ئه‌وه‌ی چۆن به‌هێزو گه‌وره‌تر بێت؟
د. له‌تیف: كه‌رتی تایبه‌ت هیچ كات ڕوانگه‌یه‌كی گشتگیری بۆ ئابوری وڵات نیه، چونكه هه‌ر سه‌رمایه‌دارێك له‌ڕوانگه‌ی قازانجی هه‌نوكه‌یی خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته جیهان. ڕوانگه‌ی گشتگیری درێژخایه‌ن ئه‌ركی حكومه‌ته نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت. هه‌رچه‌نده سه‌رمایه‌داره‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدی له‌سه‌ر زۆر شت ڕێكده‌كه‌ون كه چۆن سوودمه‌ند بن له‌بارودۆخی سه‌رده‌م، به‌ڵام كهشو ژینگه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابوری كه له‌سایه‌یدا كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بوژێته‌وه حكومه‌ت ده‌یڕه‌خسێنێت نه‌ك كه‌رتی تایبه‌ت. بۆیه پێویسته لێره‌دا ئه‌وه یاد بخه‌ینه‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی حكومه‌ته‌وه سه‌نته‌رێكی بۆ گه‌شه‌كردنی درێژخایه‌نی خۆی نیه، هه‌رچه‌نده ژووره بازرگانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتێك هه‌وڵی به‌رگری لهبهرژهوهندیهكانی سه‌رمایه‌داران ده‌ده‌ن، به‌ڵام مه‌رج نیه ڕوانگه‌ی گشتگیری گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری وڵاتیان هه‌بێت.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئایا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گه‌شه‌ی كه‌رتی تایبهتو پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی دیموكراتییدا هه‌یه؟
د. له‌تیف: له‌ڕاستیدا دیموكراسی په‌یوه‌ست نیه بهههبوونو گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه چونكه دیموكراسی شێوه‌ی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته‌و گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت شێوازێكی به‌ڕیوه‌بردنی ئابوریه. بۆیه ئه‌شێ وڵاتێكی دیموكراسی له‌سه‌ر بناغه‌ی دهنگدانو په‌رله‌مانێكی ئازاد بیناكرابێت له‌هه‌مانكاتدا كه‌رتی گشتی له‌ئابوریدا زاڵبێتو كه‌رتی تایبه‌ت تێیدا كه‌م گه‌شه‌كردوو و ژێرده‌ست بێت. باشترین نموونه به‌ریتانیایه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه هه‌تا ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: ئه‌ركی حكومه‌ت لهلایهكو ئه‌ركی كه‌رتی تایبه‌ت له‌لایه‌كی دیكه‌وه چییه بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێم گه‌شه بكات‌و كوردستان له‌وڵاتێكی به‌كاربه‌ره‌وه ببێت به‌وڵاتێكی بهرههمهێنو پشت به‌هاورده نه‌به‌ستێت؟
د. له‌تیف: وه‌ك له‌پێشه‌وه باسكرا، گه‌شه‌كردنی ئابوری وڵات ئامانج‌و به‌رپرسیارێتی كه‌رتی تایبه‌ت نیه جونكه گشتگیری ڕوانینی ئابوری وڵات ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته. له‌قۆناغی ئێستای ئابوری كوردستاندا حكومه‌تی كوردستان ده‌بێت ئه‌ركی حكومه‌تی گه‌شه‌كه‌ر بگرێته ئه‌ستۆی خۆی. ئه‌ركه‌كانیش له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كۆده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: رۆڵى پاراستن (The Custodian Role). واته ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه یاسای دروست‌و گونجاو بۆ كۆمهڵگاو ئابوری دابنێت‌و ده‌زگای دادگایی تایبه‌ت دامه‌زرێنێت بۆ سهپاندنو جێبه‌جێ كردنی یاسا. بۆیه دابینكردنی چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ كاركردن‌و مامه‌ڵه‌ی ئابوری له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تدایه.
دووه‌م: رۆڵى وه‌به‌رهێنه‌ر (The Producer Role). پێویسته ده‌وڵه‌ت ئه‌و كاڵایانه‌ی كه بازاڕی ئازاد توانای وه‌به‌رهێنانی به‌پێی پێویستی كۆمه‌ڵگا نیه، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ دابینیان بكات. بۆ نموونه ئه‌و كاڵایانه‌ی كه پێیان ده‌گوترێت كاڵای گشتی (Public Goods) هه‌روه‌ك په‌روه‌رده، جاده‌وبان، نه‌خۆشخانه، ئاسایش، به‌رگری نیشتمانی و.هتد. هه‌ندێ له‌م كاڵانه له‌چوارچێوه‌ی ژێرخان‌و هه‌ندێكی تریان به‌سه‌رخانی ئابوری هه‌ژمار ده‌كرێن.
سێیه‌م: رۆڵى مامانی (The midwife Role). واته ده‌وڵه‌ت پێویسته كه‌رتی تایبه‌ت راستهوخۆو ناڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته بكات بۆ وه‌دیهێنانی پیشه‌سازی نوێ كه كۆمه‌ڵگا پێویستی ستراتیجی پێ هه‌یه. لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێین كه سه‌رمایه‌داران به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئامانجی نیشتمانیان له‌لا نیه‌و سه‌رمایه‌ش نیشتمانی نییه. هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه مهبهستو ئامانجی هه‌ره به‌رزی سه‌رمایه قازانجه له‌كاتێكدا ئامانج‌و مه‌به‌سته‌كانی ده‌وڵه‌ت كۆمهڵگاییو گشتگیرییهكی فراوانتریان هه‌یه كه پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و سیاسیش ده‌گرنه‌وه. بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته كه سه‌رمایه‌گوزاری به‌سه‌رمایه‌داران بكات له‌و بوارانه‌ی كه كۆمه‌لگا (نیشتمان) پێویستی پێیان هه‌یه. لێره‌دا ئه‌گه‌ر زه‌بروزه‌نگیش به‌كاربهێندرێت هێشتا جێگه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌زموونی گه‌شه‌كردنی ئابوری كۆریای باشوور‌و وڵاته‌كانی تری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا پڕن له‌نموونه له‌م باره‌یه‌وه.
چواره‌م: رۆڵى شوانكاره‌یی (The role of husbandry). واته پێویسته ده‌وڵه‌ت ڕۆڵی ڕێگهخۆشكردنو ئاسانكاریكردنی دروستبوونی پیشه‌سازی نوێ بكات. زۆربه‌ی جار بازاڕی ئازاد ئاماده‌نیه وه‌به‌رهێنان بكات له‌بوارێكی نوێ‌دا كه تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و مه‌ترسی شكستهێنانی زۆری هه‌یه. ڕه‌نگه هۆیه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای پێویست، نه‌بوونی شاره‌زایی پێویست له‌بوارێكدا، یان مه‌ترسی شكستهێنانو زیانكردن. هۆیه‌كی گرنگی دیكه ڕه‌نگه مه‌ترسیبێت له‌ململانێی وڵاتانی دراوسێ‌و نه‌بوونی پاڵپشتی شیاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. هه‌ندێ پیشه‌سازی له‌سه‌ره‌تادا سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری پێویسته كه سه‌رمایه‌دارانی وڵات ڕه‌نگه به‌تاكه تاكه پێیان هه‌ڵنه‌سێت، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته كه ڕێگه‌خۆش بكات بۆ له‌دایكبوونی ئه‌و پیشه‌سازیانه. واته ببێته مامانی ئه‌و پیشه‌سازیانه كه پێویستی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریان هه‌یه له‌قۆناغێكی گه‌شه‌كردنی تایبه‌تدا. بۆ نموونه لێكۆڵینه‌وه‌و گه‌شه‌كردن (Research & Development) سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، به‌ڵام سوودێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیری هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵگا. هه‌ربۆیه سه‌رمایه‌دارێك ئاماده نابێت به‌ته‌نها تێچووه‌كانی گه‌شه‌كردنی زانستی‌و وهبهرهێنانو دروستكردنی كاڵایه‌كی نوێ بخاته ئه‌ستۆی خۆی له‌كاتێكدا سووده‌كانی بۆ هه‌موو كه‌سێكی كۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێته‌وه. بۆیه سهرمایهگوزاریو خه‌رجكردن له‌م بواره‌دا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: چ ئه‌زمونێك شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی ئابوری‌و كه‌رتی تایبه‌ت له‌به‌رچاوى بگرێت؟
د. له‌تیف: به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی زانسته سروشتێكانهوه، له‌زانستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌زمونه‌كان وه‌ك خۆیان دووباره (كۆپی) ناكرێنه‌وه. هۆكاری ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و ئه‌زموونه‌كان ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هۆكاری زۆر ئاڵۆزن. ئه‌و هۆكارانه‌ش مێژوو، كه‌لتور، ئاین، هه‌ڵوێست له‌كار، ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، خاڵی ده‌ستپێكردن‌و جوگرافیا ده‌گرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌شێ له‌ئه‌زموونی وڵاتانی هاوچه‌شن سوود وه‌ربگیردرێت. ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی كه له‌گه‌شه‌كردنی ئابوری‌دا به‌سوودن بۆ كوردستان ئه‌زموونی وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیان. ئه‌زموونی كۆریای باشوور‌و تایوان‌و تایله‌ندو تاڕاده‌یه‌كی زۆر چین‌و ڤێتنام پێویسته به‌گرنگ چاویان لێبكرێت. له‌وڵاتانی دراوسێدا گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازیه بچووكه‌كانی توركیا‌و ئێرانیش شایانی لێوهفێربوونن. بێگومان، شێوازی بهڕێوهبردنو ڕوانگه‌ی حوكمڕان‌و به‌ڕێوه‌به‌ر بایه‌خێكی زۆر گرنگیان هه‌یه له‌چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه. له‌نه‌بوونی فهلسهفهیكی ڕووندا بۆ گه‌شه‌كردنی ئابوری، گه‌ر هه‌موو كهرهسهكانو پێداویستیه‌كانی گه‌شه‌كردنیش له‌بار بن، ئه‌گه‌ری له‌باربردنی هه‌ل زۆر له‌ئارادایه.
بازرگانى‌و پیشه‌سازى: به‌بڕوای ئێوه ئه‌و پلانه سێ ساڵییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری جێبه‌جێكردنی داوه به‌هاوكاری بانكی نێوده‌وڵه‌تی، وهڵامو به‌رنامه‌یه‌كی ڕونه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئابوری؟
د. له‌تیف: ئه‌ڵبه‌ته بانكی جیهانی به‌فه‌لسه‌فه‌ی خۆی به‌رنامه بۆ چاكسازی ئابوری له‌كوردستاندا داده‌نێت. مێژووی بانكی جیهانیو مه‌رجه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی وڵاتانی گه‌شه‌كه‌ر زۆر ڕوون‌و ئاشكران. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بانكی جیهانی له‌ژێر ڕۆشنایی ئایدیۆلۆجیای لیبراڵی نوێ‌دا ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی حكومهتو ڕۆڵی له‌ئابوری وڵات‌دا كه‌م بكاته‌وه. له‌هه‌مانكاتدا ئه‌خوازێ حكومه‌ت هه‌موو كۆمه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه‌كان بنه‌بڕ بكات. بۆ نموونه كۆمه‌كی نرخی كڕیار‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازیه بچووكهكانو ته‌نانه‌ت كه‌رتی تهندروستیو په‌روه‌رده‌ش بنه‌بڕ بكات. گه‌ر بڕوانینه ئه‌و به‌رنامه‌ی چاكسازییه كه به‌ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی پلاندانی حكومه‌تی كوردستان خراوه‌ته به‌رده‌ست ده‌بینین كه هیچ جیاوازیه‌كیان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه شوومانه‌ی لهههشتاكانو نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا بۆ وڵاتانی ئه‌فریقاو ئاسیا دایاننا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بخه‌ینه به‌رچاو كه ڕاسته ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌نجه‌ی خستووه‌ته سه‌ر كێشه بناغه‌ییه‌كانی ئابوری كوردستان‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی، به‌ڵام ئه‌و دهستنیشانكردنانه نهدۆزینهوهیهكی نوێن‌و نهداهێنانن له‌شیكردنه‌وه‌ی ئابوری‌دا. قه‌یرانه‌كانی ئابوری كوردستان ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی حوكمڕانیه‌كی سه‌رنه‌كه‌وتووی ده ساڵهنو چاره‌سه‌ری كوتوپڕیان بۆ نیه. له‌وه‌ش ناچیت به‌و شێوه بێ فه‌لسه‌فه‌و هوشیاری حوكمڕانیه‌ی ئێستا چاكسازی به‌ئاسانی بكرێت. به‌داخه‌وه حوكمڕانانی كورد وه‌ك نه‌ریت هه‌میشه بێگانه‌په‌رست بوون. هه‌ر بۆیه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌یان بۆ به‌رنامه‌یه‌كی وا دروستكرد ئه‌گینا له‌زۆر زووه‌وه ئێمه‌ومانان هۆشداریمان داوه به‌كاربه‌ده‌ستانی كوردستان له‌مه‌ڕ ره‌وشی خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ئابوریه‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و به‌رنامه‌یه گه‌ر له‌وه‌ش لهبارترو زانستیانهتریش بێت هه‌ر سه‌ركه‌وتوو نابێت، گه‌ر عه‌قلیه‌تی جێبه‌جێكار له‌چه‌شنی عه‌قڵیه‌تی زاڵی ئێستای حوكومڕانی كوردستان بێت.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی