به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای نالیا رایگه‌یاند، بریاریان داوه له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌كی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌كۆمپانیای نالیا داده‌مه‌زرێن كه‌مئه‌ندام بن.
رێباز خالید به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیای نالیا وتیشی، به‌هۆی نه‌شیاوی و ناته‌ندروستی شێوازی ژیانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه ئه‌و بریاره‌یان داوه، هه‌ر كه‌م ئه‌ندامێكیش له‌كۆمپانیاو سه‌رجه‌م به‌ش و پرۆژه‌كانی نالیادا داده‌مه‌زرێت مووچه‌ی وه‌ك كارمه‌نده‌كانی تری كۆمپانای ده‌بێت به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د.
رێباز خالید، دوای له سه‌رجه‌م بازرگان و كۆمپانیا كانی تریش كرد ئه‌وانیش هه‌واڵ بده‌ن كه‌م ئه‌ندامان له‌كۆمپانیاكانی خۆیان دابمه‌زرێنن بۆئه‌وه‌ی دامه‌زراندنی كه‌مئه‌ندامان لای كه‌رتی تایبه‌ت ببیت به‌دیارده.