كۆمپانیای “فۆرد”ی ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، ده‌یه‌وێ له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه كه ویستبووی له مه‌كسیك كارگه‌یه‌ك دروست بكات.
بڕیار بوو بڕی یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن له كارگه‌كه‌ی وڵاتی مه‌كسیك خه‌رج بكات، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی فرۆشی فۆرد له ماوه‌ی ساڵی 2016دا، به‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌دا چوونه‌ته‌وه.
كۆمپانیای فۆرد، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بكات، ده‌یه‌وێ به نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه (750 ملیۆن یۆرۆ)، له كارگه‌یه‌كی “فلات رۆك” له شاری میشیگان وه‌به‌رهێنان بكات.
ئه‌گه‌رچی پێشتر “دۆناڵد تره‌مپ” له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا وتبووی ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك نایه‌ڵێ فۆرد كارگه له مه‌كسیك بكاته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیاكه خۆیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان خسته ڕوو كه هه‌رگیز بڕیاره‌كه‌یان به‌هۆی قسه‌كانی تره‌مپه‌وه نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و دابه‌زینه‌یه له ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان له ئه‌مه‌ریكادا.
كۆمپانیای فۆرد ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه 700 هه‌لی كار له مه‌كسیك ده‌ڕه‌خسێنێ و به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی كاره‌باییش زیاد ده‌كات.